بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژئاوای مووسڵی هه‌ژاند

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژئاوای شاری مووسڵی هه‌ژاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌شی بوومه‌له‌رزه‌زانی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئه‌مشه‌و 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، كاتژمێر08:18:44 خوله‌ك به‌كاتی ناوخۆی مووسڵ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك گوندی (ته‌ل هه‌وا)ـی له رۆژئاوای مووسڵ هه‌ژاند، كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان عێراق و سووریا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دانیشتوانی ناوچه‌كه هه‌ستیان به له‌رینه‌وه كرد و گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش (3.5)پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر و هیچ زیانێكیش تۆمار نه‌كراوه.