ئه‌عره‌جی: ئامانجی حكومه‌تی عێراق داخستنی كه‌مپی هۆله
K24 - هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجی حكومه‌تی عێراق داخستنی كه‌مپی هۆله.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی قاسم ئه‌عره‌جی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی تشرینی دووه‌می 2023)، ئه‌عره‌جی و نه‌سیر مه‌مدوف باڵیۆزی ئازه‌ربێجان له به‌غدا كۆبوونه‌وه و تاووتوێی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و ناوچه‌كه‌یان كرد و گفتوگۆیان له‌باره‌ی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئازه‌ربێجانیان كرد.
ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند، ئامانجی ستراتیژی حكومه‌تی عێراق داخستنی كه‌مپی هۆله له سووریا، كه مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر ناوچه‌كه و جیهان دروست كردووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، توندڕه‌وی بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی، كه پێویسته هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌كبخرێت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه باڵیۆزی ئازه‌ربێجان دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئه‌زموونی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره هه‌یه، بۆیه ده‌توانێت له‌م دوو بواره‌دا هاوكاری عێراق له رووی ئاڵوگۆڕی زانیاری له پێناو سه‌قامگیری جیهانی بكات.
له‌باره‌ی كه‌مپی هۆله‌وه
بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 60 هەزار کەس لە 50 وڵاتی جیهانەوە لە نێو کەمپی هۆلدا هەن، لەو رێژەیەش 30 هەزار عێراقی، 20 هەزار سووری و نزیکەی 10 هەزار کەسی دیکەش لە وڵاتانی دیکەی جیهان پێکهاتوون. نزیکەی 20 هەزار منداڵی بە رەگەز عێراقیی و سووریشی تێدایە، هاوکات دوو هەزار و 500 خێزانی چەکدارە داعشە بیانییەکانی تێدایە، زۆرێک لەوانە لەسەروبەندی تێکشکانی گرووپی چەکداری داعشەوە لە باغووز لەساڵی 2019ەوە، لە نێو کەمپەکەدا دەستبەسەرن.
تا ئێستاش، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئامادە نیین هاوڵاتییەکانی خۆیان کە نیشتەجێی کەمپەکەن بیانگوێزنەوە وڵاتانی خۆیان، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، "تەنها 25 وڵات ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکانیان لەنێو کەمپەکەدا بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەوانیش زیاتر وڵاتەکانی کازاخستان، کۆسۆڤۆ، روسیا و ئۆزبەکستانە."
ئەمەریکا زۆربەی هاووڵاتییەکانی خۆی لەنێو کەمپەکەدا بۆ ئەمه‌ریکا گواستووەتەوە، بەڵام وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا رەتیانکردووەتەوە کە ئەو کەسانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.
كه‌مپی هۆل له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له قه‌راخی به‌شی باشووری شارۆچكه‌ی ئەلهۆل له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1991، له سه‌رده‌می جه‌نگی كه‌نداو دروستکراوە، ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له كه‌مپه هه‌ره قه‌ره‌باڵخه‌كان له پەککەوتە و ژن و منداڵەکانی جەنگی سووریا و داعش.