قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دهۆک دەستپێدەکات

K24-هەولێر
لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، نەخشەسازیی کۆنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دهۆک گۆڕانکاری تێدا کراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکە کردووە.
ئەمڕۆ سێ شەممە (28ـی تشرینی دووەمی 2023)، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، نەخشەسازیی کۆنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دهۆک کە پێشتر داندرابوو ، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی گۆڕانکاری تێدا کراوە و نەخشەیەکی نوێی بۆ داندراوە، بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی کردەیی پرۆژەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر نەخشە نوێكه دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە دوو قۆناغ پرۆژەکە جێبەجێدەکات و له ئێستادا کاری نەخشەسازی و پێداچوونەوەی پرۆژەكه تەواو بووە و دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
لهلایهكی دیكهوه دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندووە، پرۆژەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دهۆک بەدوو قۆناغ تێدەپەڕێت، قۆناغی یەکەم پێداچوونەوەیە بە ماستەرپلان و نەخشەی پرۆژەکە، قۆناغی دووەمیش جیبەجێکردنی پرۆژەکەیە لەسەر رووبەری هەزار هێکتار زەوی بە گوژمەی 12 ملیۆن و 832 هەزار دۆلار جێبەجێدەکرێت.
لەگەڵ ئەوەی پرۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دهۆک بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوو، پاش سەردانی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان مهسرور بارزانی بۆ پرۆژەکە، رایگەیاند، پێویستە دەست بەکارکردن لە پرۆژەکە بکرێتەوە.
کارزان حەیدەر