شێڵتهرێكی به‌ریتانی له رێگه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی سهگهكانییهوه داهاته‌كانی زیاد ده‌كات

K24 - هەولێر:
ناوه‌ندێكی رزگاركردنی ئاژه‌ڵان له شاری بریستۆڵی به‌ریتانی له رێگه‌ی داهێنانێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه هه‌وڵی زیادكردنی توانا دارییه‌كانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆرتر له ئاژه‌ڵان له‌خۆ بگرێت.
ناوه‌ندی "بی لاوسۆن" بۆ رزگاركردن و داڵده‌دانی سه‌گه بێلایه‌نه‌كان له شاری بریستۆڵی به‌ریتانی له ماوه‌ی داڵده‌دانی سه‌گ و پشیله بێلانهكاندا، توانیویه‌تی چه‌ندین سه‌گ و پیشیله فێری هونه‌ره جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تی هونه‌ری وێنه‌كێشان بكات.
ناوه‌ندی بی لاوسۆن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، توانیویانه له ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له سه‌گه‌كانیان فێری هونه‌ری وێنه‌كێشان بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا له رێگه‌ی سمێڵ و كلكه‌وه ده‌توانن وێنه بكێشن بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به فڵچه و بابه‌ته ته‌كنیكییه‌كانی دیكه هه‌بێت.
ئه‌م هونه‌ره به لای هونه‌رمه‌ندان و ره‌خنه‌گرانی هونه‌رییه‌وه كارێكی ناوازه و سوودبه‌خشه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌رچی جۆرێك له ئاژاوه و تێكه‌ڵاوی هونه‌ری تێدایه، به‌ڵام پێیان وایه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه و ئامانجه‌كه له‌وه گه‌وره‌تره.
به‌رپرسان و كارمه‌ندانی ئه‌م ناوه‌ندییه به‌ریتانییه رایانگه‌یاندووه له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می و دوای چه‌ند رۆژێكی دیكه، له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه ئه‌و تابلۆیانه ده‌فرۆشتن كه له‌لایه‌ن سه‌گ و پشیله‌كانی شێڵتهرهكهیانهوه دروست كراون، كه نرخی زۆربه‌ی تابلۆكان ده‌گاته نزیكه‌ی 50 جونه‌یهی ئیسته‌رلینی، به‌ڵام ئه‌و تابلۆیه‌ی له‌لایه‌ن هاسكی-ییه‌وه دروست كراوه، كه سه‌گێكی سپی و به‌ناووبانگه له‌ناو شێڵته‌ره‌كه، نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 405 دۆلار.
له‌لای خۆیه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی پادشایه‌تی بۆ رێگریكردن له توندوتیژی دژ به ئاژه‌ڵان، كه رێكخراوێكی تایبه‌ته به پاراستنی ئاژه‌ڵان له به‌ریتانیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له زیادبوونی ژماره‌ی سه‌گ و ئاژه‌ڵه بێلانه‌كان له وه‌رزی زستاندا.
به‌گوێره‌ی بی لاوسۆن له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه تاوه‌كوو كۆتایی مانگی رابردوو، شێڵته‌ره‌كه 17838 سه‌گ و ئاژه‌ڵی بێلانه‌ی له ئینگلته‌را و وێڵز له‌خۆگرتووه.
ناوه‌ندی بی لاوسۆن ئامانجیهیت له‌میانی فرۆشتنی تابلۆكانییه‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌گ و پشیلهكانییهوه دروست كراون، داهاتێكی زیاتر بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات و بتوانێت كاری زیاتر و باشتر پێشكه‌ش بكات.