عه‌بدولقادر ده‌خیل: بارودۆخی شنگال ناله‌باره و ناكرێت خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه
K24 – هەولێر:
پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆیان له مووسڵ پراكتیزه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی تشرینی دووه‌می 2023) عه‌بدولقادر ده‌خیل، پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه به‌تایبه‌ت به له‌خۆگرتنی چه‌ندین پێكهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌ینه‌وا بووه‌ته عێراقێكی بچووككراوه.
پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا جه‌ختیكرده‌وه فره‌یی و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی نه‌ینه‌وا، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزی شار و ناوچه‌كانی به‌تایبه‌ت له رووی فره‌یی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی نێوانیان.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی له ئێستادا كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانییان له‌به‌رده‌م دایه، ئه‌ركێكی قورسه و ده‌یخاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تێكی رژد، به‌تایبه‌ت كه كێبركێیه‌كی توند له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و نه‌ینه‌وا، دووپاتیكرده‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباشیان هه‌یه و هه‌وڵیان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و پێشخستنی زیاتریان. گوتیشی، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ئێستا نین، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و كۆنیان هه‌یه. گوتیشی، ئامانجیانه ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاره‌كه‌یان بگوازنه‌وه.
عه‌بدولقادر ده‌خیل له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، پلانیان هه‌یه له ماوه‌ی ئه‌رك و كاره‌كانیاندا بارودۆخی شاره‌كه‌یان به‌ره‌و ئه‌رێنی بگۆڕن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه نه‌خشه‌یان بۆ چه‌ندین پڕۆژه داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكی شاره‌كه بكه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه ده‌خوازن و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه وه‌ك ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ شاره‌كه‌یان بیگوازنه‌وه و له سوودی خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان پراكتیزه‌ی بكه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه دۆخی شنگال ته‌واو ناسه‌قامگیره و ناكرێ به‌و دۆخه‌وه خه‌ڵك بۆ شوێنه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخه‌كه‌یان بۆ ئاسایی ده‌كرێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته رێككه‌وتنێكی راسته‌قینه له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه شنگال بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا زۆر گرنگه و خزمه‌تكردنی له له‌پێشینه‌ی كار و ئه‌ركه‌كانیاندا ده‌بێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 26ـی تشرینی دووه‌می 2023، سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوای پەسند کرد، هاوکات عەبدولقادر دەخیلی راسپارد بە وەکالەت پۆستی پارێزگاری نەینەوا بەڕێوەببات.
نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی پێشکەش بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردبوو، داوای لێکردبوو کە قبووڵی بکات و کەسێکی دیکە رابسپێرێت بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکە لە شوێنی ئەو.
بەگوێرەی نامەکەی کە ئاراستەی سوودانی کراوە، جبووری دەڵێت: "بە لەبەرچاوگرتنی تەواونەکردنی رێکارەکان بەپێی یاسای دەستەی باڵای نیشتمانی بۆ "پرسیار و دادپەروەری" بەهۆی دەنگنەدانی ئەنجومەنی نوێنەران بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (23583)ی ساڵی 2023، و بە پابەندبوون بە یاسا و دەستوور، دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ئەرکەکانی پۆستی پارێزگاری نەینەوا پێشکەش دەکەم.