پوتن: رێگه ناده‌ین رووسیا دابه‌ش بكرێت

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا ده‌ڵێت: رێگه ناده‌ین رووسیا دابه‌ش بكرێت. گوتیشی: "ههردهستوهردانێك بۆ كاروباری ناوخۆی رووسیا وه‌ك كارێكی دوژمنكارانه سه‌یر ده‌كرێت و وه‌ڵاممان بۆی ده‌بێت".
ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتاری كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گه‌لی رووسیا رایگه‌یاند، هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بۆ كاروباری ناوخۆیی رووسیا، یاخود هه‌راسانكردنی له رێگه‌ی دروستكردنی ناكۆكی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی، وه‌ك كارێكی دوژمنكارانه سه‌یر ده‌كرێ و مۆسكۆ به توندی ره‌تی ده‌داته‌وه.
پوتن جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، رێگه به كه‌س ناده‌ین رووسیا دابه‌ش بكات.
ده‌شڵێت: "رووسیا وڵاتێكی گه‌وره و فره ئایین و كولتوور و نه‌ریته، به‌هۆیه‌وه هێزێكی گه‌وره دروستبووه و ناوی رووسیایه".
رووسیا لە 83 ھەرێمی فیدراڵ پێکھاتووە، پایتەختهكهی مۆسکۆیه یەکێکە لە وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان.
رووسیا لە باکووری ئاسیا و لە رۆژھەڵاتی ئەوروپادایە و لەگەڵ زەریای ھێمنی باکوور و زەریای بەستەڵەکی باکوور و دەریای رەش و دەریای خەزەر و دەریای باڵتیک سنووری ھاوبەشی ھەیە.
رووسیا لە گەڵ 14 وڵاتی ئاسیایی و ئەوروپایی سنووری ھاوبەشی وشکانی ھەیە و لەگەڵ وڵاتانی کەناری دەریاکانی ژاپۆن و برینگ و خەزەر و دەریای رەش و باڵتیک پەیوەندی دەریایی ھەیە.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2014 ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی رووسیا 142.467.651 کەسن.