به فه‌رمی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی حه‌لبووسی ده‌كرێت

K24 - هەولێر:
بەتۆمەتی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ رێکخراوێکی ئەمه‌ریکی و ناردنی پارە بۆ ئەو رێکخراوە کە پشکێکی رێکخراوەکە سەر بە ئیسرائیلە، بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی محمەد حەلبووسی دەکرێت.
فه‌رمانگه‌ی كاروباری پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كانی سه‌ر به کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان سکاڵاکەی ناردووە بۆ لیژنەی دادوەری کۆمسیۆن تاوەکو بڕیاری کۆتایی لە بارەوە بدات.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه واژۆی هه‌یمان ته‌حسین حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری پارت و رێكخستنه سیاسییه‌كانی سه‌ر به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه و رۆژی چوارشه‌ممه 29ـی تشرینی دووه‌می 2023 ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه كراوه، پشتبه‌ست به یاسای ژماره 36ـی ساڵی 2015ـی پارته سیاسییه‌كان و له‌سه‌ر سكاڵای هه‌ر یه‌ك له باسم خه‌زعه‌ل خه‌شان، فارس ته‌ها فارس، عه‌بدولستار عادل عه‌بدولستار، حه‌یده‌ر نووری سادق موللا، سوهه‌یب ئیسماعیل مه‌حموود، مسته‌فا مۆفه‌ق جاسم، ئه‌م نووسراوه ئاراسته‌ی لیژنەی دادوەری کۆمسیۆن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی حزبی ته‌قدوم، كه محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
رۆژی سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایه‌وه.
حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ـی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.
