سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌گرنگییه‌وه به‌شداری له لوتكه‌ی كۆپ28 ده‌كات

K24 – هەولێر:
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌یشته دوبه‌ی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له كار و چالاكییه‌كانی لوتكه‌ی جیهانی كه‌شوهه‌وا (كۆپ28)، كه هاوكات 60 بۆ 70 سه‌رۆك وڵاتی جیهانیش به‌شداری له چالاكییه‌كانی ده‌كه‌ن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌یشته شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی لێ كرا.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به گرنگییه‌وه به‌شداری له لوتكه‌كه ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه بایه‌خ به پرسی ژینگه ده‌دات و له كابینه‌كه‌شیدا چه‌ندین كار و پڕۆژه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجام داوه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كه‌شوهه‌وا.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئابی 2021ـدا بڕیاری دا سووتاندنی غاز له سه‌رجه‌م پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه بكات، كه رۆژانه زیاتر له 150 ملیۆن مه‌تر سێجا غاز ده‌سووتێندرا و نیگه‌رانی له‌سه‌ر ژینگه دروست كردبوو و حكومه‌ت ده‌ستبه‌جێ بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ساڵی 2023 به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی وزه‌ی خۆری له هه‌رێمی كوردستان دانا، كه بڕیار وایه له ساڵی 2024ـدا به ته‌واوه‌تی بكه‌وێته كار.
وزه‌ی پاك به‌تایبه‌ت كاركردن به وزه‌ی تیشكی خۆر یه‌كێكه له‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه له لوتكه‌كه‌ی كه‌شوهه‌وا له دوبه‌ی گفتوگۆی جددی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م كۆنفرانسه‌دا ئامانجیه‌تی پله‌كانی گه‌رما له 1،5 رابگرێت و رێگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری پله‌ی گه‌رما بگرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌شته‌ش هه‌وڵ ده‌دا وڵاتان هان بدات بۆ به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر و وزه‌ی با بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.