یڵدرم زیاتر لە ھەزار سكاڵا لە دادگا دەكێشێتەوە

K24 - ھەولێر
سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا ھەزار و 500 سكاڵا لە دادگا دەكشێنێتەوە كە پێشتر لەسەر ژمارەیەك لە سیاسی و نووسەر و رۆژنامەنووسان تۆماری كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ، دوێنێ توبا کڵچ پارێزەری بینالی یڵدرم، داواکاری پێشکەش بە دادگا کردووە بۆ وازهێنانی سەرۆك وەزیرانی توركیا لە سکاڵاکان.
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا، ئەو سکاڵایانەی کە بەمەبەستی وەرگرتنی قەرەبوو تۆماری کردبوون لە دادگا كشاندیەوە، یەكێك لە سكاڵاكانی لەدژی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کلچدارئۆغڵوو و سەرۆکی مەهەپە، دەوڵەتی باخچەلی تۆماری كردبوون.