ماکرۆن: پێویستە بەکارهێنانی خەڵووز سنووردار بکرێت

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، وێنە:AP
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، وێنە:AP

K24 – هەولێر:

سەرۆکی فەرەنسا، رایدەگەیەنێت، دەبێت کاری زیاتر بکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا. گوتیشی: تاوەکو ساڵی 2050 هەوڵی کەمکردنەوەی دەردانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەکەین.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە میانەی گوتارێکدا لە لوتکەی جیهانی کەشوهەوا لە دوبەی رایگەیاند، فەرەنسا هەڵساوە بە زیاتکردنی پارەدارەکردن بەمەبەستی کەمکردنەوەی سووتاندنی خەڵووز، ئێمە دەمانەوێت لە 2030 تاوەکو 2050 پیسبوونی ژینگە کەمتر بکەینەوە، بۆ ئەوەی کەمتر پشت بە وزە پیسەکان ببەستین و زیاتر وزەی جێگەرەوە بەکاربهێنین، ئەمەش ئامانجێکی سەرەکییە بۆ دابینکردنی وززەی پاک بۆ فەرەنسا.

ئاماژەی بەوەدا، تاوەکو ساڵی 2045 لاپەڕەێکی نوێ لە بەکارهێنانی وزە دەکەینەوە، ئێمە دەمانەوێت لەو بابەتە شەفافییەتێكی زیاتری هەبێت، چین دووەم وڵاتە لە جیهان کە پیسکەرێکی سەرەکی ژینگەیە.

سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: ئێمە پێشوازی لە سەنتەری داتاکان دەکەین، کە ئەمەش کاریگەرەییەکی زۆری دەبێت بۆ پاراستنی ئەو داتایانەی کە لەو بابەتە هەن بۆ دانانی سنوورێک بۆ گازە دەردراوەکان لە رێگەی چەندین کۆمپانیای جیهان، ئەمەش کارێکی لە پێشینەیە کە ئێمە کاری بۆ دەکەین لەسەر ئاستی وڵاتان بۆ ئەوەی وڵاتە دوورە دەستەکان بتوانن بە ئاستێکی ئابووری زیاتر پێشبکەون، بەڵام لەسەر بنەمای سووتەمنی نەبێت کە ببێتە هۆکارێک بۆ پیسبوونی ژینگە.

ئیمانوێل ماکرۆن، ئەوەشی راگەیاند، بەداخەوە لە ئێستادا ناکرێت ئێمە خەڵووز بەکاربهێنین وەک سەرچاوەیەکی وزە، چونکە ئەمە سەرچاوەیەکی دیکەی پیسبوونی ژینگەیە، دەبێت پابەندییەکانمان بۆ ئەم بابەتە جێبەجێ بکەین، دەبێت ئەم بابەتە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان رەنگ بداتەوە، ئێمە دەبێت هاوبەشی زیاترمان هەبێت لە بابەتی کەشوهەوادا، ئەو پرۆژانەی کەوا هەن، ئەو پێوەرانەی کەوا هەن، بۆ ئەوەی ئێمە پلە بە پلە دەستبەرداری ئەو وزانە ببین کە دەبنە سەرچاوەی پیسکردنی ژینگە.

سەرۆکی فەرەنسا، دووپاتیکردەوە، کە پێویستە لێرەدا کەرتی تایبەت رۆڵی خۆی بگێڕێت، چونکە پێویستە پێوەرە ژینگەییەکان پارێزراو بێت، پیویستە لەسەرمان سیتەمەکە لەسەرمان چاک بکەین و گۆڕانکاری تێدا بکەین.

ناوبراو گوتی: نابێت ئەو کاڵایەنە بهێنین کە دەبنە هۆکاری زیاتر بۆ پیسکردنی ژینگە، ئێمە پێویستە لە ئەوروپا کۆششی زیاتر بکەین بۆ ئەوەی رێژەی دوانەئۆکسیدی کاربۆن کەمبکەینەوە، پێوێستە پاڵپشتی لە پڕۆژەکانی سەوزکردنی ژینگە بکەین لەهەمان کاتدا، لەگەڵ پاراستنی رێککەوتنامەی پاریس، هەروەها دەبێت سنوورێک دابنێن بۆ بەکەرهێنانی خەڵووز، بە ئامانجی ئەوەی تا ساڵی 2050 رێژەی دوانەئۆکسێدی کاربۆن بە تەواوی کەمبکەینەوە.

رۆژی پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) کۆشکی ئەلێزێ رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەڕێکەوت بەرەو دوبەی، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانی کەشوهەوا (COP28)، هەروەها رۆژی شەممە سەردانی قەتەر دەکات لەگەڵ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر کۆدەبێتەوە.

لە لوتکەی جیهانی کەشوهەوا (COP28)، ماکرۆن باس لە دەستپێشخەرییەک دەکات بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتوو بۆ ئەوەی بە خێرایی واز لە بەکارهێنانی خەڵووز بهێنن، کە پاریس خەڵووز بە یەکەم دوژمنی دەزانێت لە بەرامبەر دەردانی گازی گەرمخانەیی کە بەرپرسیارە لە گەرمبوونی جیهان.

فەرەنسا چەند ئامانجێکی بۆ لوتکەی جیهانی COP28 داناوە، کە خۆی دەبینێتەوە؛ لە سێ هێندەکردنی توانای نوێبوونەوەی جیهان تا ساڵی 2030، سێ هێندەکردنی توانای ئەتۆمی لە نێوان ئێستا و 2050، خێراکردنی کۆتایی هاتنی پارەدارکردنی تایبەت بۆ وێستگەکانی خەڵووز، پاراستنی بیرە کاربۆنییەکان و نیشاندانی پەیوەندی نێوان بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و پابەندبوون بە کەشوهەوا یان جۆراوجۆری زیندوو.