نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: توندوتیژی سێكسی له سوودان وه‌ك كه‌رسته‌ی جه‌نگ به‌كاردێت

K24 - هەولێر:
شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه توندوتیژی سێكسی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له سوودان بڵاوبووه‌ته‌وه و له هه‌ندێك كاتدا وه‌ك "كه‌رسته‌ی جه‌نگ" به‌كارده‌هێنرێت.
ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی سه‌ربه‌خۆ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا رایانگه‌یاندووه، به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له سوودانه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، توندوتیژی سێكسی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك كاتدا وه‌ك كه‌رسته‌ی جه‌نگ به‌كاردێت بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان و كچان ناچار به ملكه‌چی بكه‌ن و ده‌شكێندرێن و ده‌ترسێندرێن و سزا ده‌درێن.
له‌وه‌ته‌ی نیسانی ئه‌م ساڵ، هێزه‌كانی عه‌بدولفه‌تاح بورهان، سه‌رۆكی سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا به سه‌ركردایه‌تی محه‌ممه‌د حه‌مدان ده‌قلو "حه‌میده‌تی" رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س كوژراون و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، شه‌ش ملیۆن و 300 هه‌زار له شوێنه‌كانی خۆیان ئاواره بوونه.
شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رنج بۆ ئه‌وه راده‌كێشن كه هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له زۆربه‌ی توندوتیژییه سێكسییه‌كانی تێوه‌گلاون، ته‌نانه‌ت چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی و قۆستنه‌وه‌ی سێكسی و كۆیلایه‌تی و بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و هێزانه‌وه ئه‌نجام دراوه و له هه‌ندێك كاتدا هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه به پاڵنه‌ری سیاسی، ئیتنیكی، نه‌ژادی و سیاسی بووه. به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار هاوسه‌رگیری به‌زۆر و له‌شفرۆشی به‌زۆریان به ئافره‌تان و كچان و هه‌رزه‌كاران ئه‌نجام داوه.
شاره‌زایان داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌باره‌ی ئه‌و ره‌فتارانه‌وه بكرێت، هۆشداریشیان داوه كه ئه‌نجامی كاره‌ساتباری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.