چین له پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه گازی ژه‌هراوی ده‌رده‌ده‌ن

K24 - هەولێر:
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا (كۆپ28) له شاری دوبه‌ی له ئیمارات ده‌ستی به كاره‌كانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان و كه‌سایه‌تییه ئه‌كادیمی و زانستییه‌كان رێكبكه‌ون له‌سه‌ر دانانی سنوورێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی سه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی.
زانیارییه‌كانی " Climate Action Tracker" كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی توێژنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیه ئاشكرای كردووه، كۆی گشتی ده‌ردانی گازی گه‌رم یان ژه‌هراوی له جیهان له ساڵی 2022ـدا گه‌یشتووه‌ته 50 ملیار تۆن مه‌تر.
زانیارییه‌كانی راپۆرتەکەی " Climate Action Tracker"سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، چین گەورەترین پیسکەری هەسارەکەیە و بەرپرسە لە 30%ـی دەردانی گازی گه‌رم یان ژەهراوی لە جیهاندا، کە دەکاتە نزیکەی 14 هەزار و 400 تۆن، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا به ده‌ردانی شه‌ش هه‌زار و 390 تۆن و هیند به سێ هه‌زار و 520 تۆن و یه‌كێتی ئه‌وروپا به نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 430 تۆن و رووسیاش به ده‌ردانی دوو هه‌زار 30 تۆن له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م تاوه‌كوو پێنجه‌م دێن.
پاشان ئه‌ندۆنیزیا به هه‌زار و 160 تۆن، به‌رازیل به هه‌زار 140 تۆن، ژاپۆن به هه‌زار و 170 تۆن، ئێران به هه‌زار و 130 تۆن، سعوودیه به 761 تۆن و میسریش به نزیكه‌ی 394 تۆن له ریزبه‌نده‌كانی پێنج به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه دێن، كه ده‌ردانی گازی گه‌رمیان زۆره.
لە داتاکانی تری پەیوەست بە رێژەی دەردانی گازی گه‌رم یان ژەهراوی بەراورد بە ژمارەی تاکەکانی ئەو وڵاتە، کە دەردانی گازی ژەهراوی دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی دانیشتووان، رەنگە چین گەورەترین سەرچاوەی دەردانی گازی ژەهراوی نەبێت، بەڵام بەپێی ئەم پۆلێنکردنە، تاک لە وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوو ئەوەندەی ئەو پیسبوونە دروست دەکەن کە تاک لە چین بەرپرسیارە لێی.
سعودیە لە لوتکەی ئەم پۆلێنبەندییەدایە، هەر تاکێک بەرپرسیارە لە 20.7 تۆن، ئوسترالیا بە 20.2، ئەمریکا بە 19، پاشان کەنەدا بە 18.1 و رووسیاش بە نزیکەی 14 تۆن.