ناتانیاهۆ: تا بەدیهێنانی هەموو ئامانجەکان، لەشەڕی دژ به حەماس بەردەوام دەبین

K24-هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، تا بەدیهێنانی هەموو ئامانجەکان، لەشەڕی دژی حەماس بەردەوام دەبین. گوتیشی: "ئامانجه‌كان بریتین له كۆتاییهێنان به حه‌ماس و ئازادكردنی ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان".
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی حه‌وت رۆژه‌ی مرۆیی غه‌ززه رایگه‌یاند، ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەردەوامی پێدەدەین، چونکە بەبێ ئۆپەراسیۆنی زەمینی ناتوانین ئامانجەکانی شەڕ بەدیبهێنین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ربازانمان له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر حه‌ماسدا كردووه.
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە دوای کۆتاییهێنان بە ئاگربەست زیاتر لە 200 کەس کوژراون.
دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل لە رۆژی هەینییهوه، ئیسرائیل جارێکی دیکە بە چڕی دەستیکردووەتەوە بە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە.
ئیسرائیل لە هێرشەکانیدا، نەک تەنیا باکووری غەززە، بەڵکو چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی لە باشووری غەززە وەک خان یونس و کەمپی جەبالیا دەکاتە ئامانج.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، زیاتر لە 400 پێگەی حەماسیان لە کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج.
راشیگەیاند، حەماس زیاتر لە 250 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرسا، بووه هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و 15 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.