درۆنێکی ئێرانی لە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا نزیک دەبێتەوە
K24 - هەولێر
درۆنێکی ئێرانی لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەری ئەمەریکی لەکەنداو نزیکبووەتەوە، لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکان دوورخراوەتەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، درۆنێکی ئێرانی کە بەشێوەیەکی ناسەلامەت و بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە لە نزیک کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەری ئەمەریکی لە ئاوەکانی کەنداو نزیکبووەتەوە، فڕۆکە شەڕکەرەکانییان رووبەڕووی بوونەتەوە و دووریانخستووتەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا باسی لەوەشکردووە، هێزەکانیان بەردەوامی بەجوڵە و مانۆڕی سەربازیی لەو جێگەیانە دەدەن، کە یاسا نێودەوڵەتییەکان رێگەی پێداوە.
لە 4/11/2023، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی تۆکمەکردنی هێزەکانیان، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەر گەیشتووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.