سوودانی سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا، تاووتوێی ته‌وه‌ره‌كانی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سوودانییان بۆ به‌ریتانیا كرد و داواش له وڵاتانی ئه‌وروپا كرا، هه‌وڵه‌كان له‌پێناو سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چڕ بكه‌نه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) بڵاویكرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی پێشوازییان له ستیڤن هیچن باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته به‌چڕی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دابینكردنی ئاشتی و ئاسایش بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه بخرێنه‌گه‌ڕ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هه‌روه‌ها هاتووه، سوودانی و هیچن تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و به‌غدایان له بواره‌كانی ئابووری و په‌ره‌پێدانی كرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، باس له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سوودانی بۆ به‌ریتانیا و ئه‌و دۆسییانه كرا، كه سوودانی به‌نیازه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له‌كاتی سه‌ردانه‌كه تاووتوێی بكات.