داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا: هێرشكه‌ره‌كه‌ی پاریس به‌یعه‌تی به داعش داوه
"هێرشكه‌ره‌كه کێشەی دەروونی هەبووە"
K24 – هەولێر:
داواکاری گشتی دژە تیرۆری فەرەنسا رایگەیاند، ئەو کەسەی لە نزیک تاوه‌ری ئیڤل بە چەقۆ گەشتیارێکی کوشت و دووانی دیکەشی بریندار کرد، بەیعەتی به داعش داوه.
ژان ریچارد لە داواکاری گشتی دژە تیرۆری فەرەنسا دەڵێت، هێرشكه‌ره‌كه لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە وەک کەسێکی توندڕەو ناسێندراوە و دایکی هێرشكه‌ره‌كه‌ش پێشتر ئاگاداری کردوونەتەوە و نیگەران بووە لە هەڵسوکەوتی کوڕەکەی.
داواکاری گشتی دژە تیرۆری فەرەنسا ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشكه‌ره‌كه کێشەی دەروونی هەبووە و لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندی لەگەڵ هێرشكه‌ره‌كانی دیکە لە فەرەنسا هەبووە و لە تۆمارێکدا دەردەکەوێت بەیعەتی به داعش داوە.
درەنگانی شەوی شەممە لە نزیک تاوه‌ری ئیڤل لە پاریس، كه‌سێك بە چەقۆ هێرشدەکاتە سەر چەند گەشتیارێک و بەهۆیەوە یه‌كێكیان گیان لەدەستدەدات و دووانی دیکەش برینداردەبن.
پێشتریش جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، لە سەنتەری شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە چەقۆ هێرشکرایە سەر گەشتیارێکی ئەڵمانی و کوژرا، هەروەها دوو کەسی دیکەش لەلایەن هەمان کەسەوە بریندارکران.
گوتیشی: "پۆلیس هێرشكەرەکەی دەستگیرکردووە".