وێنەی ئەو چەکدارانە بڵاوکرایەوە کە لە هێرشەکەی ئەمەریکا لە سنووری کەرکووک کوژران

K24 - هەولێر
به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق، كوژرانی پێنج چەکداری له ئه‌نجامی هێرشەکەی ئه‌مەریكا بۆ سەر شارۆچکەی دووبز لە باشووری رۆژئاوای شاری کەرکووک پشتڕاستده‌كاته‌وه و ناسنامەکانیان ئاشکرا کرا و وێنەکانیان بڵاوکرایەوە.
به‌ره‌ی موقاوه‌مه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، شه‌ڕی ئه‌وان له دژی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ڵێن ده‌ده‌ن هێرشی فراوان بكه‌نه سه‌ر هێزه "داگیركه‌ره‌كان" و به‌رده‌وام ده‌بن تاكو به ته‌واوی له عێراق ده‌ریان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با رایگه‌یاندبوو، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکا بۆ سەر هێزەکانیان لە کەرکووک، پێج چەکداریان کوژران.
شەوی رابردوو 3/12/2023، هێزەکانی ئەمەریکا لە رێگەی فڕۆکە بنکەیەکی گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری شارۆچکەی دووبزی سەر بە شاری کەرکووک کردە ئامانج.
لەوبارەوە بەرپرسێکی سەربازی ئەمەریکا کە نەیویستووە ناوی بنووسرێت بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، "هێرشێکی بەرگریکردن لە خۆمان دژی هەڕەشەی گرووپەکان ئەنجامدا، هێرشەکەش بۆ سەر شوێنێکی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوو".

