كیم جۆنگ داوا له دایكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات نه‌وه‌ی زیاتر بخه‌نه‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئافره‌تان و دایكانی وڵاته‌كه‌ی هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌وه‌خستنه‌وه رابگرن و ئه‌و بابه‌ته‌ش به پرسێكی نیشتمانی ناو ده‌بات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) كیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌میانی "كۆنگره‌ی دایكانی نیشتمانی" ستایشی ئافره‌تان و دایكانی وڵاته‌كه‌ی كرد و هانی دان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌وه‌خستنه‌وه رابگرن و رایگه‌یاندن، وڵاته‌كه‌یان پێویستی به هێزی نیشتمانی هه‌یه.
سه‌رۆكی كۆریای باكوور له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دایكان نه‌وه‌ی زیاتر بخه‌نه‌وه، چونكه مه‌ترسی كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێزی نیشتمانی. كیم جۆنگ ئه‌م هه‌وڵه‌یشی به پرسێكی نیشتمانی ناوبرد و به پێویستی زانی دایكانی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له بانگه‌وازه‌كه‌یدا بكه‌ن.
ئاژانسی ئاماری حكومه‌تی كۆریای باشوور رایگه‌یاندووه، تێكڕای پیتاندن له كۆریای باكوور یاخود رێژه‌ی مامناوه‌ندی ژماره‌ی نه‌وه‌خستنه‌وه له ساڵی 2022 گه‌یشتووه‌ته 1.79، به‌ڵام به‌راورد به ساڵی 2014 رێژه‌كه كه‌م بووه‌ته‌وه، له كاتێكدا له 2014ـدا گه‌یشتبووه 1.88. جێی سه‌رنجه ئه‌م رێژه‌یه تا دێ زیاتریش داده‌به‌زێت.
كۆریای باشوور كه ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی كۆریای باكووره، تێكڕای پیتاندن له ساڵی 2022 بریتی بووه له 0.78، له كاتێكدا له ساڵی 2014ـدا بریتی بووه له 1.20.