یونیتاد راپۆرتێکی تایبەت لەبارەی تاوانەکانی داعش لە عێراق دەخاتەڕوو

کریستیان ریچەر، بەرپرسی یونیتاد
کریستیان ریچەر، بەرپرسی یونیتاد

K24 – هەولێر:

بەرپرسی تیمی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق رایدەگەیێنێت، بەڵگەیان دەربارەی پەرەپێدان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کۆکردووەتەوە. گوتیشی: پێویستە کاری تیمەکانیان وەک بەڵگە بۆ بەربەرپرسیاردانان و سزادانی ئەندامانی داعش بەکاربهێندرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (4ـی کانوونی یەکەمی 2023) کریستیان ریچەر، بەرپرسی "یونیتاد" لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، راپۆرتێکی تایبەتی لەبارەی تاوانەکانی داعش لە عێراق خستەڕوو و گوتی: "ئێمە کارمان کردووە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و هەموو توانایەکمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانین راپۆرتێک پێشکەش بە سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایش بکەین، هەروەها رێگاچارەیەک پێشکەش بکەین بۆ حکومەتی عێراق کە لە رێکاری 97ـی حکومەتی عێراقەوە داواکاروە".

ئەو بەرپرسە راشیگەیاند، لە راپۆرتی پێشووترم لە مانگی 6ی ئەمساڵ، ئاماژەم بەوەدا؛ نابێت کاری تیمەکانمان تەنیا بۆ ئاماژەدان بەو تاوانە نێودەوڵەتییانەی داعش ئەنجامی داون بەکاربهێندرێن، بەڵکو پێویستە بۆ بە بەرپرسیاردانانی ئەندامانی داعش بەکاربهێندرێت لە رێگەی پێشکەشکردنی بەڵگەی تاوانەکان لە بەردەم دادگاکانی عێراق و وڵاتانی سێیەم.

هاوکات باسی لەوەکرد، زانیاری لە 39 لایەنی سیاسی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لەلایەن چەندین سەرچاوەی جیاوازەوە کۆکراوەتەوە کە ئەمەش ئامارێکی گەورەیە، ئەمەش چەندید ریکۆرد لەخۆ دەگرێت کە زۆربەیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە بووە و زۆرینەی ئەم بەڵگانە لەلایەنی ئەلیکتۆرینەوە لێکۆڵەینەوەیان لەبارەوە کراوە.

کریستیان ریچەر، ئەوەشی خستەڕوو، "لە ماوەی ئامادەکردنی راپۆرتەکەمان و سێ ساڵی کاری مەیدانی تیمەکانمان، چەندین کەیس و راپۆرتی هەڵسەنگاندنمان دەربارەی پەرەپێدان و بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەلایەن داعش پێشکەش کردووە، هەروەها تیمەکانمان چەندین وردەکارییان دەربارەی ئەنجامدانی توندوتیژی سێکسی لەلایەن داعش لە ماوەی دەسەڵاتدارێتیاندا خستووەتە روو".

بەرپرسی یونیتاد، گوتی: " ئەو ئامارانەی کە دەستمان کەوتوون چەندین کۆمەڵکوژی نوێمان دۆزیوەتەوە کە لە عێراق ئەنجامدراوە، تیمەکەی ئێمە چاوی لەوەیە رێکاری زیاتریان پێبگات لەلایەن سکرتێری گشتی بۆ ئەوەی لە مانگی داهاتووە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ ئەوەی ئەو رێگاچارەیە لەگەڵ حکومەتی عێراق کاری لەسەر بکرێت.

کریستیان ریچەر، سەرنجی خستە سەر ئەوەش، لەماوەی کارکردن و هاماهەنگی تیمەکان، یونیتاد چەندین بنەمایان دامەزراندووە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەنامە و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هاوبەشی پێکراوە.

گوتیشی: یونیتاد هەموو هەوەڵێکی داوە بۆ ئەوەی ئەم بنەمایانە بە شێوەیەکی گونجاو بەکا بهێندرێت و ئەم بەڵگانەش لەبەردەم دادگا نێودەوڵەتییەکان پێشکەش بکرێتن بۆ لایەنی پەیوەندیدار.

Fly Erbil Advertisment