دوای رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه؛ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان خه‌ونه‌كانی ره‌یان كلدانی له‌بارده‌بات

K24 – هەولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه له نه‌ینه‌وا، تا دێ تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر به ره‌یان كلدانی زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته ناو لیستی ئه‌وانه‌ی پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤیان كردووه، به‌مه‌ش خه‌ریكه خه‌ونه‌كانی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌بار ده‌چێت.
شه‌وی 26ـی ئه‌یلوولی 2023، ئاگر له هۆڵێكی ئاهه‌نگێڕان له قه‌ره‌قووش له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه‌وته‌وه و له ئه‌نجامدا 134 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كه و خانه‌واده‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه پێیان وایه خاوه‌نی هۆڵه‌كه سه‌ر به ره‌یان كلدانی و ئوسامه كلدانی برایه‌تی، كه دامه‌زرێنه‌ر و فه‌رمانده‌ی ئێستای كه‌تیبه‌كانی بابیلۆن "لیوای 50ـی حه‌شدی شه‌عبی"ـیه. مه‌سیحییه‌كان پێیان وایه هه‌وڵه‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عیسام به‌هنام، قائیمقامی شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه و شه‌ش مه‌سیحی دیكه له پۆسته كارگێڕییه‌كانی شارۆچكه‌كه، هه‌نگاوێكی هه‌لپه‌رستانه‌یه له‌لایه‌ن ره‌یان و ئوسامه‌ی برای دژ به مافی مه‌سیحییه ره‌سه‌نه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر.
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی پێشتر ئه‌و جۆره پاكتاوه‌یان دژ به مافی مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌ی ته‌لكێف ئه‌نجام دا، كه له شوێنی ئه‌واندا كه‌سانی موسڵمانیان له شوێنه ئیدارییه‌كان دانا.
ره‌یان كلدانی و هێزه چه‌كدارییه‌كه‌ی كه یه‌كێكن له گرووپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌واوه رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی بوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت دوای رووداوی نقومبونی عه‌باره‌كه‌ی مووسڵ له ساڵی 2019 و رووداوه‌كه‌ی ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵی حه‌مدانییه، هاوكات له‌پاڵ ژماره‌یه‌ك رووداوی دیكه كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن مه‌سیحییه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی كه‌تیبه‌كانی بابیلۆن، دیارترین ئه‌و كاردانه‌وه و تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تییانه‌یش ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: كاتێك ئیڤان فایه‌ق جابرۆ، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق كه سه‌ر به "كه‌تبیه‌كانی بابیلۆن"ـه، له 29ـی ئه‌یلوولی 2023 هه‌وڵی دا سه‌ردانی شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆڵه‌كه‌ی حه‌مدانییه بكات، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووه‌وه به دروشمی "ناپاك" بۆ دره‌وه، ده‌ركرا. جابرۆ دواتر و له 18ـی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵدا له‌میانی سه‌ردانیه‌كی بۆ رۆما به یاوه‌ری له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق رێگری لێ كرا چاوی به پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بكه‌وێت، هه‌ر ئه‌م ساڵ ره‌یان كلدانی وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه كه گوایه له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس دانیشتووه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی جه‌ماوه‌ری مه‌سیحی لێ كه‌وته‌وه! دواتر له رۆژی سێشەممە 12ـی ئەیلوولی 2023، ماتیۆ برۆنی، گوتەبێژی ڤاتیکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رەتی کردەوە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان هیچ دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ رەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەی بابیلۆن هەبووبێت و ئاماژەی بەوە کرد، "پاپا تەنها سڵاوێکی کورتی لە رەیان کلدانی کردووە".
دووه‌م: دانیشتووانی قه‌ره‌قووش له رۆژی 30ـی ئه‌یلوول و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێڕه‌سمی پرسه‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه رێگه‌یان به ره‌یان كلدانی و دوره‌ید جه‌میل ئه‌یشووع، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كه‌تیبه‌كانی بابیلۆن نه‌دا بچنه ناو هۆڵی پرسه‌كه، ئه‌مه‌ش شه‌ڕه‌قسه‌ی لێ كه‌وته‌وه و ره‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر یه‌كێك له كه‌نیسه‌كانی كرد ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێ نه‌ده‌ن بچێته ناوی و به‌شداری له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ناشتنی یه‌كێك له قوربانییه‌كان نه‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌یشووع به هه‌مان شێوه هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵكی قه‌ره‌قووش كرد و گوتی، ئه‌گه‌ر ئێستا 100 كه‌ستان لێ مردبێت، جاری داهاتوو ده‌بێته 200 كه‌س!
سێیه‌م: مه‌سیحییه‌كان تووڕه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر به مه‌تڕان یوسف عه‌با، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی سریانی كاسۆلۆكی به‌غدا و سه‌ركرده‌ی ئایینی كه به‌وه ناسراوه سه‌ر به كه‌تیبه‌كانی بابیلۆنه ده‌ربڕی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی یه‌كێك له قوربانییه‌كانی حه‌مدانییه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ، دواكه‌وت. دانیشتووانی قه‌ره‌قووش كه به‌وه ناسراون رێز بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و ئه‌سقه‌فه‌كان داده‌نێن، دروشمی "ناپاك"ـیان به‌رامبه‌ر به یوسف عه‌با گوته‌وه.
ئه‌م جۆره تووڕه‌یی و كاردانه‌وه جه‌ماوه‌ریانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی له عێراق كه به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هێمن و له‌سه‌ره‌خۆن به‌رامبه‌ر به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ترس توندوتیژی، ئاستی بێئومێدییان ده‌رده‌خات و ده‌یسه‌لمێنێت هه‌ست به سته‌م ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌كانی خانه‌واده‌ی كلدانی و بابیلۆن بۆ له‌قاڵبدانی پیاوانی ئایینی مه‌سیحی له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه لویس ساكۆ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و سامانی مه‌سیحییه‌كان.
كه‌نیسه‌كانی عێراق له 28ـی تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵ رایانگه‌یاند، ئه‌م ساڵ به‌هۆی "جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له خاكی پیرۆز (قودس)" و تازییه‌باری رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانییه، هیچ ئاهه‌نگێك به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینیه‌وه ئه‌نجام ناده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌سیحییه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه بڕیار وایه له 18ـی ئه‌م مانگه له سه‌رجه‌م پارێزگاكان جگه له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ئه‌نجام بدرێت، بۆیه بایكۆتكردنی مه‌سیحییه‌كان له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا وا ده‌كات به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و كورسی مەسیحییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا له‌لایه‌ن ره‌یان كلدانی و لیواكانی بابیلۆن ئه‌گه‌رێكی دوور بێت و ته‌نانه‌ت نه‌توانن به پاره‌ش ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن. به‌م شێوه‌یه مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌خوازن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر بڕیاری بایكۆتكردنیان و ئه‌نجامه‌كانی چڕ بكاته‌وه و رێگه نه‌دات كه‌سانێك به ناوی ئه‌وانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی مه‌سیحییه‌كان بكات.
رۆژی 8ـی تشرینی دووه‌می 2023، کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریاركی کڵێسا‌ی كلدانی له عێراق و جیهان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، پاپا ئاگاداری مەرسوومی کۆماری و دۆخی عێراقە، پاپا داوای لێکردم بەردەوام بم و خۆڕاگر بم. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی بەرامبەر بەمن کراوە بەس ستەم نییە بەڵکو تیرۆرە".
پاتریاركی کڵێسا‌ی كلدانی له عێراق و جیهان، راشیگەیاند، بەرپرسەکانی ڤاتیکان هەموو تێدەگەن لەوەی کە بەرامبەر بەمن کراوە، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانیش کاتژمێرێک کۆبوومەوە و، هەموویان تێدەگەن ئەو شتەی کە کراو بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارە و سامان کراوە، هەروەها بۆ تۆقاندنی کریستیانەکان کراوە بۆ ئەوەی کۆچیان پێبکرێت، دەستبەسەر شتەکانیاندا بگیرێت، هاوکات ئەوان دەیانەوێت دیمۆگرافی ناوچەکە بگۆڕن.
کاردیناڵ لویس ساکۆ لەبارەی رەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەی بابیلۆن جه‌ختی كرده‌وه، رەیان کلدانی نە کریستیانە و نە کلدانییە، نە نوێنەرایەتی کریستیاینەکانیش دەکات، ئەوەی ئەوان دەیکەن هیچ پەیوەندی بە کریستیانەکانەوە نییە.
سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، بزووتنەوەی بابیلۆن سەر بە حەشدی شەعبین و دەست لە کاروباری کریستانەکان وەردەدەن، ئەوان دەیانەوێت هەموو شتێک بۆخۆیان ببەن، دەیانەوێت زەویوزاری کریستیانەکان دەستبەسەردا بگرن ئەمە هیچ پەیوەندی بە کریستیانەوە نییە.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 26 کورسی پێکهاتووە کە حەوت کورسییان کۆتای ئافرەتانە، لەگەڵ بوونی سێ کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکانی ئێزدی، شەبەک و کریستیانەکان کە کۆی گشتی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەبێتە 29 کورسی.
وابڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن و لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.