هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ نوێنەری ئاژانسی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق

K24 - هەولێر:
ژان نیكۆلاس بێوز، نوێنەری ئاژانسی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (UNHCR) له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی كوردستان24ـدا كه له‌لایه‌ن گوڵباخ به‌هرامییه‌وه ئه‌نجام دراوه، سه‌رنج بۆ رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام و ئاشتی و سه‌قامگیری پڕ له به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه راده‌كێشێت و به پێویستی ده‌زانێت ئه‌و ژینگه‌یه ده‌ستكه‌وتێكه و ده‌بێت شانازی پێوه بكرێت و له بۆنه و كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به رژدی بخرێته‌ڕوو و سه‌رنجی بۆ جیهانی بۆ رابكێشرێت.
ژان نیكۆلاس بێوز، نوێنەری ئاژانسی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (UNHCR) له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك پرسیار ده‌داته‌وه.
کوردستان24: ره‌وشی په‌نابه‌ران ئێستا له هه‌رێمی كوردستان له چ ئاستێك دایه و چی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ره سوورییه‌كان كراوه و ژماره‌یان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان چه‌نده؟
ژان نیكۆلاس: ئێستا له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری ده‌ژین، زۆرینه‌یان خه‌ڵكی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی توركیا و ئێرانیشیان تێدایه و هه‌موویان له هه‌رێمی كوردستانن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ی 30 هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه‌ش له عێراق هه‌ن و له به‌غدا و نه‌ینه‌وا و پارێزگای ئه‌نبارن، ئه‌وانیش زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سووریا‌ن، جیاله‌وه‌ش نزیكه‌ی 10 هه‌زار په‌نابه‌ری فه‌ڵه‌ستینی له عێراق ده‌ژین ئه‌وانیش ماوه‌یه‌كی زۆره هاتوونه‌ته عێراق. عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌تایبه‌تی زۆر به‌خشنده و سنگفراوان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه و تاڕاده‌یه‌كی باش په‌نابه‌ران توانیویانه، له كۆمه‌ڵگه‌دا جێی خۆیان بكه‌نه‌وه و تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه بن. خرمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌شیان پێشكه‌ش ده‌كرێت، ژماره‌یه‌كی زۆریشیان لێره كاریان ده‌ستكه‌وتووه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی هاووڵاتیانی ئاسایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له هه‌رێمی كوردستانیش زۆر به جوانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئێمه زۆر سوپاسگوزاری خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش.
کوردستان24: حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق به‌م دواییانه ژماره‌یه‌ك له ئاواره و په‌نابه‌رانی سووری ده‌ستگیر كرد و راده‌ستی حكومه‌تی سووریای كردنه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌تان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كردووه و توانیوتانه چی بكه‌ن؟
ژان نیكۆلاس: ی‌و ئێن ئێچ سی ئاڕ (UNHCR) ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران تا ئێستا ئێمه قسه ده‌كه‌ین له‌م بابه‌ته‌دا زۆر روون و راشكاو بووه، نابێت هیچ كه‌سێك به‌زۆر بنێردرێته‌وه بۆ سووریا. ئه‌و دۆخه‌ی له سووریا هه‌یه من وای نابینم گۆنجاو بێت بۆ هیچ كه‌سێك بۆئه‌وه‌ی به شكۆوه له‌و وڵاته‌دا بژیت. هێشتا شه‌ڕ و ململانێ هه‌یه له‌و وڵاته، به‌تایبه‌تی له‌باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌و شوێنه‌ی زۆربه‌ی په‌نابه‌ران لێوه‌ی هاتوون و كوردن. له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریاش وه‌ك ئاژانسێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرس له كاروباری په‌نابه‌ران، پێمانوایه ئێستا كاتی ئه‌وه نیه خه‌ڵكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه. هه‌ندێك له‌و په‌نابه‌رانه خۆیان به خواستی خۆیان بڕیاری گهڕانهوهیانداوه، ئێمه‌ش هیچكات رێگری له كه‌س ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی، چونكه ئه‌مه بژارده‌ی خۆیه‌تی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چ له به‌غدا بێت یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهان، گوشار له خه‌ڵكی بكات بۆئه‌وه‌ی ناچاریان بكات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتێكی وه‌كو سووریا كه هێشتا شه‌ڕ و پێكدادانی تێدایه و هیچ ده‌رفه‌تێك نیه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی بۆئه‌وه‌ی به‌شكۆوه ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه، ئێمه وه‌كو ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ین و داوای راگرتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه پێشێلی زه‌قی پره‌نسیپ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، كه عێراق له رێگه‌ی ئه‌م یاسا و پره‌نسیپانه‌وه دامه‌زراوه.
کوردستان24: نزیكه‌ی ملیۆنێك و 200 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق نیشته‌جێن و نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و ناوچه‌كانی خۆیان، سه‌ره‌كیترین به‌ربه‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان چییه؟
ژان نیكۆلاس: ئه‌و عێراقییانه‌ی به‌هۆی داعش و شه‌ڕ دژی داعشه‌وه ئاواره بوون، هێشتا له ئاواره‌یدا ده‌ژین. ئێوه باستان له ملیۆن و 200 هه‌زار ئاواره كرد له عێراق، له هه‌رێمی كوردستان نزیكه 300 بۆ 400 هه‌زار ئاواره هه‌ن و لێره ده‌ژین. 170 هه‌زاریان هێشتا له كه‌مپه‌كان ده‌ژین. له دۆخێكی باش‌دا نین و ناتوانن ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه. ناتوانن تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێیی بن و له كه‌مپه‌كانن، ئیمه باسی ئێزیدیه‌كان ده‌كه‌ین كه له شنگاله‌وه هاتوون و باسی عه‌ره‌به سوننه‌كان ده‌كه‌ین كه ئێستا له ناوچه كوردییه‌كانن ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ره، ئێمه باسی پێكهاته‌كانی دیكه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م ئاواره‌بوونه كۆتایی پێبێت. ئینجا به تێكه‌ڵكردنی ئه‌و ئاوارانه بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێیی، چونكه له كۆتاییدا ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین ئه‌وانه عێراقین و مافی خۆیانه له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددینه‌وه بێن بۆ سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر، وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی عێراقی. یان ده‌بێ بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه بگه‌ڕینه‌وه شوێنی خۆیان پێویستمان به ئاسایشه بۆئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، پێویسته بتوانن كارێك په‌یدا بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه و بتوانن منداڵه‌كانیان بنێرنه‌وه قوتابخانه و دهستیانڕابگات به خرمه‌تگوزاری ته‌ندروستی. بۆئه‌وه‌ی له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان بۆ نموونه له شنگال، پێویستمان به‌وه‌یه ژیان ده‌ستپێبكاته‌وه، ئاسایش هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه ئه‌و ئاوارانه له شوێنی خۆیان نیشته‌جێ بكرێن، مه‌به‌ستم له دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی، واته بتوانن كه‌مپه‌كان بهجێبهێڵن و تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه خۆجێییه‌كان بن. وه‌ك هاووڵاتی عێراقی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه بژین.
کوردستان24: حكومه‌تی عێراق له ماوه‌كانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له كه‌مپه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی داخست و ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه كۆتایی به دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره عێراقییه‌كان بهێنێت، ئایا ئه‌مه كێشه‌ی ئاواره عێراقییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
ژان نیكۆلاس: وه‌ك په‌نابه‌ران به هه‌مان شێوه بۆ ئاواره‌كانیش نابێت ناچار بكرێن له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی داعش و شه‌ڕی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعشه‌وه ئاواره بوون. نابێت ناچار به گه‌ڕانه‌وه بكرێن ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌ن سه‌لامه‌ت نابن. ئه‌مه پرهنسپیكی سه‌ره‌كی و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه یاساكانی عێراقیش ده‌رچوێنراون، ئه‌مه پرسێكه په‌یوه‌سته به شكۆمه‌ندییه‌وه، ده‌بێت ده‌رفه‌ت بده‌ینه خه‌ڵكی خۆیان بڕیار بده‌ن، واته نه‌ك ته‌نیا به هه‌بوونی ئاسایش و پۆلیس، به‌ڵكو ده‌بێت له‌رووی ده‌روونیشه‌وه هه‌ست به سه‌لامه‌تی و ئاسایش بكه‌ن. بۆئه‌وه‌ی دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی ده‌توانن ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه و ده‌توانن منداڵه‌كانیان بنێرنه‌وه قوتابخانه و هتد.. بۆیه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كراوه، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ئه‌م گفتوگۆیه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌یه بۆئه‌وه‌ی فشار له خه‌ڵكی نه‌كه‌ن بڕیارێك بده‌ن دژی خواستی خۆیان بێت و به‌ناچاری ئه‌و بڕیاره بده‌ن. با ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت ئه‌وانه‌ش هاوڵاتی عێراقین، ده‌بێت وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئاسایی دیكه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. واته ئازادییان هه‌بێت له به‌سره‌وه بچنه به‌غدا یان له نه‌ینه‌واوه بۆ سلێمانی، ئه‌مه خواستی خۆیانه و هاووڵاتی عێراقین. بۆیه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه دۆخێكی له‌بار بخولقێنیت بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه رێگه‌یان بده‌ن له‌و شوێنه‌ی ئێستا تێیدا ده‌ژین تێكه‌ڵی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بن یان رێگه‌یان بده‌ی بچنه هه‌رشوێنێك له عێراق كه خۆیان پێیانخۆشه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك بتوانن ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه. گه‌ڕانه‌وه ته‌نیا یهكێككه له بژارده‌كان، بژارده‌ی دیكه تێكهڵبوویانه به‌و كۆمه‌ڵگه خۆجێییه‌ی ئێستا تێیدا ده‌ژین. واته ئێزدییه‌كان ده‌توانن له پارێزگای دهۆك بمێننه‌وه و بژین، چونكه پێش هاتنی داعش، ئێزدی له دهۆك ژیاون. واته مه‌رج نیه هه‌موویان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان، ته‌نیا له كاتێكدا نه‌بێت خۆیان بیانه‌وێت و بتوانن به شكۆ و سه‌ربه‌رزییه‌وه بژین.
کوردستان24: به‌دواداچوونتان بۆ ره‌وشی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی دووباره ئاواره‌بوونی ئه‌و كه‌سانه بینیوه، كه گه‌ڕاونه‌ته شوێنه‌كانیان یانیش به‌هۆی نه‌بوونی سه‌قامگیری و هه‌لی كار، جارێكی دیكه ئاواره بووبوونهتهوه؟
ژان نیكۆلاس: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌گشتی و ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران، به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ین بزانین ئه‌و كه‌سانه توانیویانه جێگر بن له گونده‌كه‌یان و ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتوون، بۆ نموونه له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی له مووسڵ لێی ژیاون، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی داعشه‌وه ئاواره بوون؟ هه‌ر چیرۆكێك جیاوازی خۆی هه‌یه واتا ناتوانین به‌یه‌ك شێواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موویان بكه‌یت. هه‌ندێك توانیویانه زۆر به خێرایی ده‌ستبه ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه، توانیویانه كار په‌یدا بكه‌ن و بژێویان هه‌بێت. هه‌ندێك جار هاوكاری باش ده‌كرێن له‌لایه‌نی جیاوازه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆئه‌وه‌ی خانووه‌كانیان دروست بكه‌نه‌وه. هه‌ندێك لایه‌نی دیكه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران و ئاژانسه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك ده‌بلیو ئێف پی و یۆ ئێن دی پی و ئاژانسه‌كانی په‌ره‌پێدان هاوكارییان ده‌كه‌ن و هاوكارییه‌كی باشی ئه‌و خێزانانه‌یان كردووه بۆئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان بنیادبنێنه‌وه. بۆ هه‌ندێكیش زۆر زه‌حمه‌ت بووه، هه‌ندێكیان كێشه‌یان هه‌بووه له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه چونكه وه‌ك ئه‌ندامی داعش په‌نجه‌یان بۆ راكێشراوه و بۆیان زۆر زه‌حمه‌ت بووه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌كه‌یانه‌وه جارێكی دیكه په‌سه‌ند بكرێنه‌وه، چونكه وه‌ك خێزان و ئه‌ندام و هاوكاری داعش په‌نجه‌یان بۆ راده‌كێشرێت. هه‌ندێك خێزانی دیكه‌ش نه‌یانتوانیوه هیچ كارێك په‌یدا بكه‌ن، ئێمه له عێراق كێشه‌یه‌كمان هه‌یه ئه‌ویش بریتیه له به‌بیابانبوون و نه‌بوونی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م كشتوكاڵ و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی زۆر خراپیان كردووه‌ته‌سه‌ر عێراق. بۆیه هه‌ر خێزانێك دۆخێكی جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی داعشه‌وه ئاواره بوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، باسی نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ین توانیویانه ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دانیشتووان و هاوڵاتیانی دیكه‌ی عێراق. ئێستا كێشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه دۆخی ژیانی ئه‌و 41 یان 43 ملیۆن كه‌سه له دانیشتووانی عێراق باشتر بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك باشتر ده‌ستیڕابگات به په‌روه‌ده‌یه‌كی باش و خزمه‌تگوزارییه‌كی باشتری ته‌ندروستی و ده‌رفه‌تی كاری باشتر. مه‌به‌ستم بۆ هه‌موو تاكێكی عێراقی نه‌ك ته‌نیا بۆ ئاواره و گه‌ڕاوه‌كان.
کوردستان24: ئێستا دۆخی شنگال دۆخێكی نائاساییه و هێشتا بارودۆخه‌كه خراپه، حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ئه‌یلوولی 2020 رێككه‌وتنی شنگالیان واژۆ كرد، به‌ڵام تا ئێستا نه‌چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، پێتان وایه ئاسته‌نگه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه چییه و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئێوه چی ده‌كه‌ن؟
ژان نیكۆلاس: رێگه‌م بده‌ن با له ده‌رئه‌نجامه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكه‌م، به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگاله‌وه، 250 هه‌زار نزیكه‌ی 300 هه‌زار ئێزیدی نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان، چونكه هه‌ست به سه‌لامه‌تی ناكه‌ن و ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌یه‌كی خۆجێیی له شنگال نییه و هێزێكی پۆلیسی یه‌كگرتوو نییه بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی گوند و ناوچه‌كانی دیكه‌ی شنگال بپارێزێت و قوتابخانه‌ی لێ نییه و خزمه‌تگوزارییه‌كی گونجاوی ته‌ندروستی لێ نیه. دواجاریش هیچ ده‌رفه‌تێكی كاری تێدا نیه. ئێستا جووڵه‌یه‌كی ئابووری زۆر كه‌م له شنگال هه‌یه. من مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له شنگال بووم، زۆرێك پێیان ده‌گوتم گه‌وره‌ترین كێشه‌یان ئه‌وه‌یه ناتوانن ماڵه‌كانیان وه‌رگرنه‌وه، ببنه‌وه به خاوه‌نی ماڵی خۆیان و بنیادی بنێنه‌وه، چونكه زۆربه‌ی خانووه‌كان رووخاون. دووه‌م شت كه داوایان ده‌كرد، ئاو بوو. دواتریش داوای قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و شتی دیكه‌یان ده‌كرد. ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه و پێمان ده‌ڵێ، ئێزدییه‌كان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه زۆر گرنگه جارێكی دیكه له شوێنی خۆیان ده‌ست به ژیان بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه له رووی ئایینیه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی زۆر گرنگه، پێموایه زۆربه‌یان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه رووبدات ده‌بێ رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكرێت. ئێستا، بۆچی رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه؟ ئه‌مه‌ش پرسیارێكی ته‌واو سیاسی و زه‌حمه‌تیشه. ئێمه لێره باسی چه‌ند لایه‌نێكی جیاواز ده‌كه‌ین چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر رێككه‌وتنی شنگال رێككه‌وتن. به‌ڵام جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی كاتێكی زۆر پێچوو. یۆنامی به‌رێز پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، كاریكرد بۆئه‌وه‌ی هانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئێزیدییه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له شنگال بدات بۆئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش زۆر لایه‌نی وه‌ك ئاسایش و بنیادنانه‌وه، كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكاره له دروستكردنی رێگاوبان و پرد و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان و هاوكاری خه‌ڵكی بكات بۆئه‌وه‌ی خانووه‌كانیان جارێكی دیكه دروستبكه‌نه‌وه. شتێكی دیكه‌ش هه‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌راستی ده‌یه‌وێت به‌دیبێت ئه‌ویش دادپه‌روه‌رییه. مه‌به‌ستم دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌و ئێزدییه رزگاربووانهوهی له‌وه‌ی به‌سه‌ریانهات و زۆرێك به جینۆسایدیان ناساندووه. بۆ زۆرێك له‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر و زۆرێكه له‌وانه‌ی شوێن بزر بوون و زۆرێك له‌وانه‌ی هێشتا له‌ناو گۆڕه بهكۆمهڵهكاندان و نهناسێنراونهتهوه. بۆیه پێویسته دادپه‌روه‌ری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییه‌كان به‌دیبهێنین. واته نه‌ك ته‌نیا ئاشتی و ئاسایش و قوتابخانه و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه، به‌ڵكو دادپه‌روه‌ری و به‌رپرسیارێتی و سزادانی ئه‌وانه‌ی تاوانه‌كانیان دژی كۆمه‌ڵگی ئێزدی ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه چونكه ئێزدییه‌كان شایه‌نی دادپه‌روه‌رین و دادپه‌روه‌رییان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت رۆژێك له رۆژان له شنگال ده‌ستبه ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه.
کوردستان24: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر رایگه‌یاندووه ئاماده‌یه بۆ حه‌وانه‌وه و له‌خۆگرتنی ئاواره و په‌نابه‌ران، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای هاوكاری له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه، چۆن ده‌توانن هاوكاری و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن؟
ژان نیكۆلاس: با من پێش هه‌موو شتێك پیرۆزبایی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، به‌تایبه‌تی له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، هه‌روه‌ها له جه‌ی سی سی و سروه خان، بۆ ئه‌و كاره ناوازانهس كردوویانه، چونكه نه‌ك ته‌نیا په‌نابه‌رانیان له‌خۆگرتووه، به‌ڵكو ئاواره عێراقییه‌كان و ئێزدییهكانیشیان له‌خۆگرتووه و ده‌رگای ماڵ و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كانیان بۆ كردوونه‌ته‌وه و رێگه‌یان خۆشك ردووه بۆئه‌وه‌ی زۆربه‌شیان كاریان ده‌ستبكه‌وێت و ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه. ده‌بێت دانی پێدا بنێین ئه‌وه‌ی كردوویانه كارێكی زۆر ناوازه و گرنگ بووه و پێموایه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان زۆر شانازی به حكومه‌ته‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كردوویانه. چونكه پێویسته له سه‌رمان سه‌لامه‌تی و ئاسایش بۆ ئه‌وانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین كه له شه‌ڕ و ململانێ و جیاكاری و سه‌ركوتكارییه‌كان هه‌ڵهاتوون. ئه‌مانه دوو دۆخی زۆر مه‌ترسیدار و خراپ بوون، ئه‌وه‌ی به‌هۆی داعشه‌وه له عێراق روویدا، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌شی له سووریا روویدا. له‌پڕێكدا ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر ئاواره له ناوچه‌كه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و خه‌ڵك و حكومه‌تی كوردستان ده‌رگای ماڵ و دڵیان بۆ كردنه‌وه. ئێستا پێویسته چاومان له‌سه‌ر كوردستان و عێراقیش بێت به‌گشتی. من با له‌گه‌ڵتان راشكاو بم، زۆر زه‌حمه‌ته و له جیهان ململانێ و ئاڵۆزی هه‌یه، ئۆكرانیا و فه‌ڵه‌ستین و ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات به‌راستی تۆقێنه‌ره، سه‌یركردنیشی زۆر زه‌حمه‌ته و پێویستییه‌كی زۆریان به هاوكاری مرۆیی و بنیادنانه‌وه هه‌یه. له ئه‌فریقا هێشتا شه‌ڕ و ئاڵۆزی هه‌یه. ئه‌فغانستانمان هه‌یه، هێشتا په‌نابه‌رانی بۆرما هه‌ن له به‌نگلادیش. واته شه‌ڕ و پێكدادانی زۆر له هه‌موو جیهان هه‌ن، به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كانی دیكه، ئینجا ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت و باوه‌ری پێبكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه و ئاسان بێت یان نا؟ لێره زۆر كاری باشتر كراوه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان. مه‌به‌ستم له ڕووی دارایی و سیاسییه‌وه هاوكاری ئاواره و په‌نابه‌رانیان كردووه. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسی په‌نابه‌ران بوونیان لێره بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان و راكێشانی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا چونكه ئه‌مریكا به‌خشه‌ری سه‌ره‌كیمانه له عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی كه‌م له وڵاتانی ئه‌وروپی، داواش له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ین هاوكارمان بن، به‌ڵام ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین كه‌متر سه‌رنج له‌سه‌ر عێراقه، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه‌ی له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان هه‌ن. بۆیه گرنگه ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردوویانه زه‌قی بكه‌ینه‌وه كه چۆن پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران ئه‌نجامدراوه، له هه‌مان كاتدا چۆن ئه‌و ئاوارانه تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه خۆجێییه‌كان كراونه‌ته‌وه.
کوردستان24: له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارانه‌ی باستان كرد و ئه‌و ناوچانه‌ی باستان ناوتان هێنا، ئایا هێشتا سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه؟ وه‌كو ناوچه‌یه‌ك كه پێویستی به هاوكاری مرۆیی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و هۆكارانه چین كه بوونه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه؟
ژان نیكۆلاس: به‌دیاریكراوی بۆ په‌نابه‌رانی سووریا، ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن، ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی هه‌ندێكیان له دۆخێكی خراپی ئابووریدا ده‌ژین. به‌ڵام ئه‌مه‌ش ته‌نیا په‌نابه‌رانی سووری نین له‌م دۆخه‌دان، به‌ڵكو ده‌بینین خێرانی كوردیش هه‌ن هه‌مان دۆخیان هه‌یه. ئێمه كارده‌كه‌ین نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌خشه‌ر، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاه‌رتی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی پلاندابنێین بۆ رێكخستنه‌وه‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پیاده‌كردنی میكانیزمه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری، بۆئه‌وه‌ی له‌رێگه‌یه‌وه هه‌م په‌نابه‌رانی سووریا و هه‌م خێزانه هه‌ژاره‌كانی كوردستانیش بتوانن هاوكاری دارایی وه‌ربگرن. ئه‌مه‌ش مووچه نیه، به‌ڵكو میكانیزمێكه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ونه سه‌روو هێڵی هه‌ژارییه‌وه. بۆئه‌وه‌ی بتوانن بژێوی منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن و بتوانن پێداویستیه ته‌ندروستیه‌كانیان دابین بكه‌ن و خزمه‌تی به‌ته‌مه‌نه‌كان بكه‌ن و جلوبه‌رگی پێویست بكڕن و كرێی خانوویان بده‌ن و نه‌كه‌ونه به‌رمه‌ترسی ده‌ركردن له‌به‌ر نه‌دانی كرێی خانووه‌كه‌یان. ئه‌مه یه‌كێكه له كاره له‌پێشینه‌كانی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نه‌ك ته‌نیا بۆ په‌نابه‌رانی سووریا به‌ڵكو بۆ هاووڵاتییانی خۆجێیی كوردستانیش، كه به‌هۆی هه‌ڵئاوسان و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و كێشه‌كانی دیكه‌وه له دۆخێكی خراپی ئابووریدان و ئه‌م هاوكارییه داراییه بیانگرێته‌وه، بتوانن پێداویستیه‌كانیان دابین بكه‌ن. ئه‌مه‌ش نه‌ك له رێگه‌ی به‌خشه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵكو له رێگه‌ی حكومه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ببێته پرۆگرامێكی به‌رده‌وام بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
کوردستان24: بڕیاره دیداری جیهانی په‌نابه‌ران له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا له جنێڤ به‌ڕێوه‌بچێت، كه تێیدا به‌رپرسیانی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداری ده‌كه‌ن، ئێوه وه‌كو نوێنه‌ری ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چ په‌یامێكتان له‌و دیداره‌دا ده‌بێت و داوای چ هاوكارییه‌ك له وڵاتان و به‌خشه‌ران ده‌بێت؟
ژان نیكۆلاس: دیداری نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌ران له جنێڤ له 15 رۆژی داهاتوو ده‌رفه‌تێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ خستنه‌ڕوو و زه‌قكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی عێراق و زۆر به‌تایبه‌تیتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مانه‌وێت به جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڵێین ده‌رفه‌ت هه‌یه و ده‌كرێت پێشوازی له ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌یت و به‌شكۆ و كه‌رامه‌ته‌وه بژین و رێگه‌یان بۆ خۆش بكه‌یت ده‌ستیان بگاته خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌تایبه‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی. وه‌ك یۆ ئێن ئێچ سی ئاڕ (UNHCR) و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ی زۆر پێی دڵخۆشین به‌شداری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌و بۆنه‌یه. بۆچی؟ چونكه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، من ده‌رفه‌تم هه‌بووه چه‌ند جارێك له رێگه‌ی میدیاكانی كوردستانه‌وه بیبینم، شتێكی ناوازه‌ی كردووه له هه‌موو جیهان، نه‌ك ته‌نیا رێگه‌یداوه منداڵانی په‌نابه‌رانی سووریا بچنه قوتابخانه حكومییه‌كان له‌گه‌ڵ قوتابیانی دیكه‌ی خۆجێیی، به‌ڵكو بڕیارێكی زۆر ئازایانه و ئه‌رێنیشی داوه به وه‌رگرتنی ئه‌و مامۆستا به‌توانایانه‌ی، مه‌به‌ستم ئه‌و مامۆستا په‌نابه‌رانه‌ی بڕوانامه‌یان هه‌یه و له سووریا وه‌ریانگرتووه و ده‌توانن وانه بڵێنه‌وه. وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ڵێ، بۆچی رێگه‌یان پێنه‌ده‌ین له قوتابخانه‌كانمان وانه بڵێنه‌وه؟ هه‌م قوتابیانی خێزانه په‌نابه‌ران و هه‌م قوتابیانی ئێمه‌ش فێر بكه‌ن. ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كی زۆر ژیرانه و بلیمه‌تانه‌یه. ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت به‌به‌شداری وه‌زیری په‌روه‌رده له‌و دیداره ئه‌وه زه‌ق بكه‌ینه‌وه، چونكه باوه‌ڕمان وایه كوردستان ده‌توانێت جیهان فێر بكات چۆن ده‌رفه‌تی په‌روه‌رده و فێركردن نه‌ك ته‌نیا بۆ قوتابی خێزانه په‌نابه‌ره‌كان به‌ڵكو بۆ مامۆستا په‌نابه‌ره‌كانیش بڕه‌خسێنێت؟
کوردستان24: كێشه له‌نێو كه‌مپه‌كاندا به‌تایبه‌تی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌ناو كه‌مپه‌كاندا روویداوه و قوربانیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ئایا ئێوه هیچتان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه بگیردرێت؟
ژان نیكۆلاس: ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كه‌مپ نیه، به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك، ئیتر هه‌ر له تێچووه‌كه‌یان و جیاكردنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێیی و رێگریكردن له خه‌ڵكی بۆئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌رفه‌تی ئابوورییان وه‌ك پێویست نه‌بێت، نه‌توانن قوتابیه‌كانیان بنێرنه قوتابخانه و هتد.. به‌ڵكوو به‌هۆی ئه‌و ئاگركهوتنهوانهشی ئێوه ئاماژه‌تان پێدان، كه چه‌ندین جار كه‌وتوونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له كه‌مپه‌كانی دهۆك، چونكه خێمه‌كان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن و داوامان له خه‌ڵكی كردووه ئه‌و خێمانه لێك دووربخرێنه‌وه، به‌ڵام سوودی نه‌بووه، ئێمه جۆرێك له خێمه‌مان هه‌یه ئاگر ناگرێت ئه‌وه‌ش سوودی نه‌بووه و وه‌ك ئێوه ئاماژه‌تان پێدا ساڵانه ده‌بینین ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و منداڵان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، چونكه دایكه‌كه ویستوویه‌تی خواردن ئاماده بكات، یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی سۆپاكهیان له نزیك خێمه‌كه‌وه داناوه. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام داوامان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه ئه‌م سیاسه‌ت و شێوازی كه‌مپانه رابگرێت، چونكه رێگه‌ی دیكه‌مان هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن، به‌تایبه‌ت بۆ ئاواره‌كان ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی عێراقن و به‌هۆی داعشه‌وه ئاواره بوون، ئه‌وانه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ن و پێویست ناكات بخرێنه كه‌مپه‌كانه‌وه. ده‌بێت ئه‌وانه تێكه‌ڵ بكرێنه‌وه به كۆمه‌ڵگه خۆجێییه‌كان، ئێمه ده‌توانین هاوكاریان بین بۆئه‌وه‌ی شوێنێكیان به كرێ بۆ بگرن. ده‌توانین هاوكاریان بین بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان بخه‌نه‌به‌ر خوێندن، ده‌توانین هاوكاریان بین كاریان ده‌ستبكه‌وێت. كه‌مپه‌كان هیچ كات چاره‌سه‌ر نه‌بوون. ئێستا زۆر به‌وردی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كار ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌ریه‌ك له‌و كه‌مپانه، واته له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان. زۆر گرنگه وه‌ك باسم كرد نه‌ك ته‌نیا به‌هۆی تێچوهكهیان و ناپێویستیان، نه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوازێكی شكۆمه‌ندانه نیه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاواهركان، به‌ڵكو به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ی ساڵانه رووده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌ك منداڵ و گه‌نج به‌هۆیانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.