سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

K24 - هەولێر:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە (6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و نمەباران دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا بارانبارین لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات، پاشان ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و خێراى با مام ناوەند دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه:
هەولێر: 20
سلێمانی: 19
دهۆک: 19
کەرکوک: 22
هەڵەبجە: 20
زاخۆ: 19
سۆران: 15
حاجی ئۆمەران: 10
گەرمیان: 25