ئاری نانه‌كه‌لی: پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریمی كوردستان و عێراق په‌یوه‌ندی ئاسایین و له ئێستاشدا ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ئاری نانه‌كه‌لی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ته‌بایی و یه‌كڕیزی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بابه‌تێكی گرنگه به‌تایبه‌تی له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی یه‌كێتی وه‌ك دوو هێز له كوردستان له حكومه‌ت به‌شدارن و له به‌غداش پێشتر به‌یه‌كه‌وه بوون و له ماوه‌كانی رابردووش كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام دراوه و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌نێوانیان درێژه‌ی ده‌بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا له ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دیكه بكه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ تاووتوێكردنی پرسه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌موو پرس و بابه‌تانه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیان به نێوانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه هه‌یه.
ئاری نانه‌كه‌لی جه‌ختیشیكرده‌وه لێكنزیكبوونه‌وه و یه‌كگوتاری سیاسی كوردستان بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌ی كورد له به‌غدا گرنگه.
رۆژی سێشەممە (7ـی تشرینی دووەمی 2023) له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له پیرمام، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدرا و دوای کۆبوونەوەکەش هەردوولا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و، رەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان له باره‌وه كرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرابوو، هه‌ردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن و پێویستى كۆكردنه‌وه‌ی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و داڕشتنى ستراتیژیەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ رەوتى رووداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغه‌كه و رووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرابووه‌وه بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەى عێراقدا.