وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌رگای پێشكه‌شكردن بۆ كۆلێژی سه‌ربازی ده‌كاته‌وه
لینكی پێشكه‌شكردن له‌نێو هه‌واڵه‌كه‌دایه

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌رگای پێهشكهشكردن بۆ خولی 144 كۆلێژی سه‌ربازی ده‌كاته‌وه و داوا له ده‌رچووانی ئاماده‌یی ده‌كات داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
له‌میانه‌ی بانگه‌وازێك له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه، كه ئاراسته‌ی قوتابییانی ئاماده‌یی له به‌شه‌كانی (زانستی، وێژه‌یی، بازرگانی و پیشه‌سازی) ده‌كات، ئه‌وانه‌ی خوازیاری خوێندنن له كۆلێژی سه‌ربازی، له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه https://eformsmod.ur.gov.iq داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق راشیگه‌یاند، پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ماوەی شەش رۆژە لە (5ـی کانوونی دووەمی 2023) تاكو (10ـی کانوونی دووەمی 2023)یه و بەم مەرجانەی خوارەوە:
- بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە بەشەکانی (زانستی و وێژەیی)، تێکڕای نمرە نابێت لە (70%) کەمتر بێت، هەروەها بۆ دەرچوانی (بازرگانی و پیشەسازی) ئەم بەشانەی خوارەوە (ئۆتۆمبێل - کارەبا - میکانیک - ئەلیکترۆنیات) تێکڕای نمرە کەمتر نەبێت لە (80%).
- تەمەنی داواکارانی مەدەنی دەبێت له 18 هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و لە 22 بیست و دوو ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لە تەمەنی (3ـی 12ـی 2000) تاكو (2ـی 12ـی 2005).
- تەمەنی داواکارانی سەربازی دەبێت له 18 هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و له 24 بیست و چوار ساڵ زیاتر نەبێت، واتە ئەوانەی لە دایک بووی (16ـی 9ـی 1999 تاكو 15ـی 9ـی 2005) و هەروەها سێ ساڵ خزمەتی تەواوی لەبواری سەربازیدا هەبێت.
تێبینی:
1- پڕکردنەوەی سەرجەم داواکارییەکان بۆ خوازیاران لە دەرەوەی ڕێکارە پێویستەکانن و سیستمی ڕاگەیاندنی شوێن و زمانی تاقیکردنەوەکان دوای تەواوبوونی ماوەی پێشکەشکردن و لە ماڵپەڕی سەرەوە و بەپێی پیتی تایبەت بە هەر پارێزگایەک.
2- هاوپێچکردنی کۆپییەکی سکانکراوی بەڵگەنامەی دەرچوونی قوتابخانە، کە ئاراستەی کۆلێژی سەربازی/وەزارەتی بەرگری کراوە.
3- پێشکەشکردنەکە دەبێت تەنها لە رێگەی کارتی نیشتمانییەوە بێت.