عێراق.. گرووپێك به بڕیاری دادگا ده‌ستگیركران كه تۆمه‌تبارن به دڕاندن و سووتاندنی پۆسته‌ری كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان

K24 - هەولێر:
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندیی ئاماژه به راگرتنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌كات كه ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای پارته سیاسییه‌كان و دڕاندن و سووتاندنی وێنه و پۆسته‌ی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندیی له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی به‌غدا/ ره‌سافه بڕیاری دا به راگرتنی گرووپێكی له‌یاساده‌رچوو كه له 12 كه‌س پێكهاتوون و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای پارته سیاسییه‌كان و دڕاندن و سووتاندنی وێنه و پۆسته‌ی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێزه‌كانی ئاسایش به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و تۆمه‌تبارانه كردووه و له كانی ئه‌ركی فه‌رمی خۆیاندا، توانیویانه ده‌ستگیریان بكه‌ن.
لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک، زیاتر لە 200 پۆستەر و وێنەی کاندیدەکان دڕاون و شێوێندراون، هەڵمەتی دڕاندنی پۆستەرەکان زیاتر کاندیدەکانی پارتی گرتووەتەوە.
زۆربوونی شێواندنی پۆستەر و وێنەی کاندیدەکان وایکرد کە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەعێراق بریار بنێریت بۆ لایەنە ئەمنیەکانی کەرکووک کە هەر کەسێک ئەگەر هاتوو وێنە و پۆستەری کاندیدەکان بدڕێنێت دەستگیری بکەن
رۆژی 18ـی تشرینی دووه‌می 2023، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆن، لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون بۆ هەر هێرشێک دەکەن بۆ سەر پۆستەرەکانی هەڵبژاردن، بەڵام دوای ئەوەی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئەمەی پشتڕاستکردەوە، لیژنەیەکی باڵای ئەمنی پێکهێنرا بۆ پاراستنی پۆستەرەکانی هەڵبژاردن و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەت و هێزە ئەمنییەکان سوورن لەسەر سەلامەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن، هەروەها رێنماییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپێچییەکانی دڕاندنی پۆستەرەکانی هەڵبژاردن کەمدەکاتەوە.
ناوبراو گوتیشی: "لەماوەی داهاتوودا پرسی پاراستنی کاندیدەکان و پۆستەرەکانی هەڵبژاردنەکان باشتر دەبێت"، هەروەها لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا پۆستەری هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان دڕێندراون، کە ئەو پێشێلکارییانە لەهەموو پارێزگاکاندا روویداوە، ئەویش تەنها حزبێکی دیاریکراو یان هاوپەیمانی و کاندیدێکی دیاریکراو نەکراوەتە ئامانج، بەڵکو هەموویان کراونەتە ئامانج.
وابڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت، کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.