بەریتانیا واژووکردنی رێککەوتنێکی نوێی بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا راگەیاند

K24 - هەولێر
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، کابینەکەی پابەندە بە رێگریکردن و وەستاندنی بەلەمی کۆچبەرانی نایاسایی.
سوناك ئاشکراشی دەکات، بۆ ئەو مەبەستە رێککەوتنێکی یاسایی نوێیان لەگەڵ رواندا واژوو کردووە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ههروهها دهڵێت: "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پلانەکەمان سەربگرێت و بتوانین بەلەمی كۆچبهرانی نایاسایی بوەستێنین، بەمهۆیەوە، رێککەوتنێکی یاسایی نوێیمان لەگەڵ رواندا واژوو کردووە، کە هاوشان لەگەڵ یاسا نوێیەکان هەموو نیگەرانییانەی ئاماژەیان پێدەدرێت چارەسەر دەکات".
ریشی سوناك گوتیشی: " نابێت هیچ کەسێک گومانی لە پابەندبوونمان بۆ وەستانی بەلەمەکان هەبێت."
دوێنێ جەیمس کلیڤەرلی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە سەردانێكدا بۆ رواندا رێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە ناردنی پەنابەران بۆ ئهو وڵاته واژۆ كرد.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، کلیڤەرلی لەگەڵ هاوتاکەی روانداییەکەی، ڤنسێنت پیرۆتا، بۆ واژۆکردنی پەیماننامەکە کۆبووهوه و گفتوگۆیان لەسەر هەنگاوە گەورەکانی داهاتوو سەبارەت پرسی كۆچبهران كرد.