ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داشكانی به رێژه‌ی له‌سه‌دا 15 له دانه‌وه‌ی قه‌رزی هاوبه‌شانی كرێی ئاو په‌سه‌ند كرد

K24 – هەولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داشكانی به رێژه‌ی له‌سه‌دا 15 له دانه‌وه‌ی قه‌رزی هاوبه‌شانی كرێی ئاو په‌سه‌ند ده‌كات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/6، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تێیدا پێشنیازێكی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری سه‌باره‌ت به لێخۆشبوو‌ن و داشكانی قه‌رزی هاوبه‌شانی كرێی ئاو په‌سه‌ند كرا.
هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازێکی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری سەبارەت بە لێخۆشبوو‌ن و داشکاندنی بە ڕێژەی %15 لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی کرێی ئاو پەسەندکرد، بە مەرجێک لە ماوەی 90 ڕۆژ لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، لە ڕۆژنامەی فەرمی، داواکاری پێشکەش بکەن بۆ سوودمەندبوون لەم بڕیارە کە دواتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وردەکارییەکەی بڵاودەکاتەوە".