دوای ئیمارات پوتن سهردانی سعوودییەی کرد
K24 - هەولێر:
دوای ئهوهی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ئهمڕۆ (چوارشهممه 6ـی كانوونی یهكهمی 2023) گەیشتە ئەبوزەبی و لەلایەن محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیماراتەوە پێشوازیلێکرا و کۆبوونەوە، ناوبراو سەردانی سعوودییەی کرد.
به گوێرهی زانیارییهكانی ئاژانسی ههواڵی فرانس پرێس، پوتن لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییە پێشوازیلێکرا و کۆبووەوە.
ئامانجی سەردانەکەکانی سەرۆکی رووسیا بۆ وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گفتوگۆکردنە دەربارە شەڕی حەماس و ئیسرائیل، بازاڕی نەوت و بازرگانی هاوبەشی نێوان رووسیا و وڵاتانی کەنداو.
دوێنێش دیمتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی کرملین لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا سەردانی سعوودییە و ئیمارات دەکات و لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای هەردوو وڵات کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پەیوەندییەکانی رووسیا لەگەڵ سعوودییە و ئیمارات و هێورکردنەوەی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی ئیسرائیل- فەڵەستین و بابەتی وزە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
پسکۆڤ گوتبوشی: "تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆكانی پوتن لەگەڵ بەرپرسانەی سعوودییە و ئیمارات، بابەتی نەوت و ئۆپێک پڵەسە".