وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌ریتانیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد

K24 - هەولێر:
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌ریتانیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت یاسایه‌كی به‌په‌له‌ی په‌یوه‌ست به رێككه‌وتنی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ رواندای سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌و وڵاته واژۆ كرد.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) رۆبه‌رت جهنریك، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی به‌ریتانیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به حكومه‌ت كرد، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا یاسایه‌كی به‌په‌له‌ی په‌یوه‌ست به رێككه‌وتنی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ رواندا سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌و وڵاته واژۆ كرد و رێككه‌وتنه‌كه‌ش مشتومڕی زۆری له ناوخۆی به‌ریتانیا دروست كردووه.
هاوكات جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا له به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، رۆبه‌رت جهنریك ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ فشاری زیاتر بۆ سه‌ر ریشی سوناك، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، کابینەکەی پابەندە بە رێگریکردن و وەستاندنی بەلەمی کۆچبەرانی نایاسایی و ئاشكرای كرد بۆ ئەو مەبەستە رێککەوتنێکی یاسایی نوێیان لەگەڵ رواندا واژوو کردووە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی پلانەکەیان سەربگرێت و بتوانن بەلەمی كۆچبه‌رانی نایاسایی بوەستێنین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، رێککەوتنێکی یاسایی نوێیان لەگەڵ رواندا واژۆ کردووە، کە هاوشان لەگەڵ یاسا نوێیەکان هەموو ئه‌و نیگەرانییانەی ئاماژەیان پێ دەدرێت چارەسەر دەکات. سوناك گوتیشی: "نابێت هیچ کەسێک گومانی لە پابەندبوونمان بۆ وەستانی بەلەمەکان هەبێت."
رۆژی سێشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، جەیمس کلیڤەرلی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە سەردانێكدا بۆ رواندا رێککەوتنێکی نوێی سەبارەت بە ناردنی پەنابەران بۆ ئه‌و وڵاته واژۆ كرد.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، کلیڤەرلی لەگەڵ هاوتاکەی روانداییەکەی، ڤنسێنت پیرۆتا، بۆ واژۆکردنی پەیماننامەکە کۆبووه‌وه و گفتوگۆیان لەسەر هەنگاوە گەورەکانی داهاتوو سەبارەت پرسی كۆچبه‌ران كرد.