لیز ترەس: دوای شەڕی داعش هەرێمی کوردستان پێگەیەکی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

K24-هەولێر:
لەمیانهی بەشداریکردنی فەلاح حەسەن نوێنەری سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی پارتە دیموکراتەکانی جیهان لە واشنتن، چاوی بە لیز ترەس سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کەوت.
فەلاح حەسەن سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی وڵات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی لە میانهی بهشداریمان له کۆڕبەندی پارتە دیموکراتەکانی جیهان لە واشنتن، چاوم کەوت بە لیز ترەس سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا.
فەلاح حەسەن هەروەها دەڵێت: لەگەڵ ترەس باسمان لە رەوشی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.
داواشمان لێیانکرد پاڵپشت و هاریکاری هەرێمی کوردستان بن.
سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی وڵات هەروەها دەشڵێت: لیز ترەس سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا سڵاوی بۆ گەلی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی نارد، ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی تیرۆرستانی داعش، هەرێمی کوردستان پێگەیەکی نێودەوڵەتی و متمانەیەکی جیهانی بەدەستهێنا، ئەمە جێگەی رێزە لەلایەن وڵاتانی دیموکرات و دیموکراتخواز پشتگیری لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
کارزان حەیدەر