وه‌زاره‌تی پلاندانان: سه‌دا 41ی خاكی عێراق به‌بیابان بووه

K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، سه‌دا 41ی خاكی ئەو وڵاتە به‌بیابان بووه.
زیا عه‌واد، سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی بۆ ئامار له وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌باره‌ی دۆخی كشتوكاڵ و ئاو له‌عێراق كراوه؛ ده‌ركه‌وتووه رووبه‌ڕووی زه‌وییه بیابانی و وشكههڵاتووهكان نزیكه‌ی سه‌دا 41.89ی كۆی رووبه‌ری زه‌وی عێراق پێكده‌هێنن.
عه‌واد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رووبه‌ری ئاو بە رێژەی سه‌دا 1.25ی له‌سه‌ر رووبەری زەوی عێراق کەمیکردووە، هەروەها دیجلە و فورات گرنگترین سەرچاوەی ئەو ناوچانەن، هاوکات زەوییە کشتوکاڵییە جێهێڵراوەکان دووەم گەورەترین رووبەره بە رێژەی سه‌دا 22.21، كه جووتیاران رووبەڕووی کەمی ئاو، خراپی خاک و کەمی پێداویستی کشتوکاڵی بوونه‌ته‌وه و به‌ناچاری ده‌ستبه‌رداری پیشه‌كه‌یان بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە به‌پێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵ، 12 هه‌زار و 212 خێزان كه ده‌كاته 73 هه‌زارو 272 كه‌س، به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له 10 پارێزگای عێراق ناچار به كۆچكردن بوونه‌ته‌وه.