ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به دۆخی غه‌ززه كۆده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به دۆخی غه‌ززه كۆببێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه‌ته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كه‌ی مادده‌ی 99ـی په‌یماننامه‌ی دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی سه‌باره‌ت به مه‌ترسی و هۆشدارییه‌كانی جه‌نگی غه‌ززه به‌كارهێنا.
لە دوێنێ پێنجشەممەوە 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، رەشنووسی بڕیارنامەکە خراوەتە ژێر "رێکاری بێدەنگ"، به‌و مانایه‌ی دەتوانرێت لە ئه‌مڕۆ هەینییەوە لە هەر کاتێکدا دەنگی لەسەر بدرێت.
لە نێوان ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدان لەسەر رەشنووسی بڕیارنامەیەک کە له‌سه‌ر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی پاڵپشتی دەکرێت لەم بارەیەوە، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هێشتا گرتنه‌به‌ری رێبازێکی لەو شێوەیە رەت دەکاتەوە، به‌تایبه‌تی كه مادەی 99 بەهێزترین ئامرازە کە هەر سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت بەکاری بهێنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
مادده‌ی 99 له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1945ـوه كه تێیدا رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرا، ته‌نیا 10 جار به‌كارهێندراوه. بۆ یه‌كه‌م جار له 13ـی ته‌ممووزی 1960 له كۆنگۆ، له 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 1971 له پاكستان، له 16ـی ته‌ممووزی 1974 له قوبرس، له 25ـێ تشرینی دووه‌می 1979 سه‌باره‌ت به قه‌یرانی بارمته ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ئێران، له 23ـی ئه‌یلوولی 1980 سه‌باره‌ت به جه‌نگی عێراق – ئێران، له 15ـی ئابی 1989 له لوبنان، له 15ـی ئایاری 2003 له كۆنگۆی دیموكراتی، له 28ـی حوزه‌یرانی 2003 به لیبیریا و 29ـی ته‌ممووزی 2006 له لوبنان و ئه‌م جاره‌ش له 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 له غه‌ززه به‌كارهێنراوه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس له په‌یامێكدا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاگادار بێت سه‌باره‌ت به هه‌ر پرسێك كه هه‌ڕه‌شه له پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات. هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی سه‌ختی هه‌ره‌سی سیسته‌می جیهانی ده‌بنه‌وه له غه‌ززه و پێویسته خۆیانی لێ بپارێزن.
ئیماراتی عه‌ره‌ب وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ داواكارییه‌كه‌ی گۆته‌رێس پڕۆژه‌بڕیارێكی كورتی به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی ئاماده كردووه و تێیدا داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات داوای ده‌سته‌به‌جێ راگرتنی جه‌نگ له غه‌ززه بكات به‌هۆی لایه‌نی مرۆییه‌وه.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له 7ـی تشرينی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ روویدا، کە بووه هۆی كوژرانی 1200 ئیسرائیلی و زیاتر له 16 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.