ئازاد ئەکبەر یارکەرەم: كوردانی فه‌یلی له به‌غدا سته‌ملێكراون و هیچیان بۆ نه‌كراوه
"600 تاكو 700 هه‌زار كوردی فه‌یلی له به‌غدا هه‌ن"

K24 - هەولێر:
كاندیدێكی لیستی برایه‌تی كوردی فه‌یلی له به‌غدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌نا به‌خوا مافی كورده فه‌یلییه‌كانی به‌غدا وه‌رده‌گرینه‌وه. ده‌شڵێت: "كوردانی فه‌یلی له به‌غدا سته‌ملێكراون و هیچیان بۆ نه‌كراوه".
ئازاد ئه‌كبه‌ر یاركهرهم كاندیدی لیستی برایه‌تی كوردی فه‌یلی له به‌غدا، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له دوای 2003ـه‌وه چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كوردانی فه‌یلی وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ نه‌كراون له‌وانه چاره‌سه‌ركردنی پرسی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ و موڵكی فه‌یلییه‌كان له به‌غدا، جیا له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی، كه له داهاتوودا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین.
ئه‌و كاندیده‌ی كوردی فه‌یلی گوتی: "600 تاكو 700 هه‌زار كوردی فه‌یلی له به‌غدا هه‌ن، ئه‌گه‌ر بگه‌ین به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا خزمه‌تی كوردانی فه‌یلی ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند، كوردانی فه‌یلی له به‌غدا سته‌ملێكراون و هیچیان بۆ نه‌كراوه، تاكو ئێستا 22 هه‌زار شه‌هیدی كوردی فه‌یلی هه‌ن و كه‌س نازانێ گۆڕیان له كوێیه و قه‌ره‌بووی كه‌سوكاریان نه‌كراوه‌ته‌وه.
جینۆسایدی فەیلییەکان لە 4ی نیسانی ساڵی 1980 ده‌ستپێكرد و تا 1990 به‌رده‌وام بوو و بۆ ره‌وایه‌تیدان به دڕندایه‌تییه‌كانی، بڕیاره‌كانی مه‌جلسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی ده‌ركرد و له رێگه‌ی چەندین فه‌رمان و نووسراوه‌وه تاوان و پێشێلكارییه‌كانی جێبه‌جێكرد.
بڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کێبڕکێ دەکەن، چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن، لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.