ئه‌ردۆغان: توركیا و یۆنان هاریكارییه‌كانیان له بواری وزه‌ی ئه‌تۆمی په‌ره‌پێده‌ده‌ن
K24 - هەولێر:
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی دەیەوێت هاوکاری لەگەڵ یۆنان لە بواری وزەی ئەتۆمی پەرەپێبدات، ئاماژەی بەوەشکردووه، هیوادارە سەردانەکەی بۆ ئەسینا ببێتە لاپەڕەی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات‌دا.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان رایگه‌یاند لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان کۆبووەوە، لە کاتێکدا کە هەردوو وڵاتی دراوسێ کاردەکەن بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندییەکان.
ئەردۆغان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تورکیا دەتوانێت "دەرفەت" بۆ یۆنان لە وێستگەیەکی ئەتۆمیدا دابین بکات، کە ئەو ئامانجیەتی لە ناوچەی سینۆپ بیناسازی بکات.
سەرۆککۆماری تورکیا باسی له‌وه كردووه، "بەشکردنی دادپەروەرانەی سەرچاوەکان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا لەنێوان هاوپەیمانان ئەگەری هەیە".
مایه‌ی سەرنجە کە ناوچەی سینۆپ ماوەیەکی زۆرە سەرچاوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات بووە.
دوێنێ پێنجشه‌ممه ئه‌ردۆغان سه‌ردانی یۆنانی كرد كه ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانییه‌تی بۆ ئه‌و وڵاته له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2017ـوه، كه به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ به‌هۆی كێشه‌ی سنووری نێوانیان به‌تایبه‌تی له ده‌ریای ئیجه و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و دۆسیه‌ی كۆچبه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان خراپ بووه.
ئه‌ردۆغان به رۆژنامه‌ی "كاتیمیرینی" یۆنانی گوتووه: "هاوڕێم كیریاكۆس، هه‌ڕه‌شه‌ت لێ ناكه‌م وه‌ك تۆ هه‌ڕه‌شه‌ت لێمان كرد!" هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه ئامانجیه‌تی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان سفر بكاته‌وه.