شه‌ڕێكی نێوان گوندنشینان و تاوانباران له مه‌كسیك ژماره‌یه‌ك كوژراوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه

K24 – هەولێر:
زیاتر له 10 كه‌س له ناوچه‌ی تیكسكالتیتلان له ناوه‌ڕاستی مه‌كسیك به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ختی نێوان گوندنشینان و تاوانباران كه گێچه‌ڵیان به گوندنشینان كردبوو، كوژران.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌كسیك رایانگه‌یاند، له‌میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ختی نێوان گوندنشینان و ژماره‌یه‌ك له تاوانباران كه گێچه‌ڵیان به گوندنشینان كردبوو، لانیكه‌م 14 كه‌س كوژراون كه 11ـیان له تاوانبارهكانن و سێ كه‌سیشیان دانیشتووانی گونده‌كان بوونه له ناوچه‌ی تیكسكالتیتلان له ناوه‌ڕاستی مه‌كسیك.
میدیاكانی مه‌كسیكی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، تاوانباران ئه‌ندامن له كارتل لا فامیلیا میشواكانا و چوونه‌ته گوندی كشتوكاڵی له تیكسكالتیتلان له ناوه‌ڕاستی مه‌كسیك بۆ ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵیان پێ بكه‌ن و شه‌ڕیان پێ بفرۆشن.
میدیاكانی مه‌كسیك روونیشیان كردووه گوندنشینان له‌پڕ گوێیان له ته‌قه بووه و له ئه‌نجامدا هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و كه تاوانباره‌كانیان بینیوه به‌ره‌و روویان چوونه و به دار و به‌رد و چه‌قۆ لێیان داون و 11 كه‌سیان لێ كوشتوون.
حكومه‌تی مه‌كسیك له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2006ـوه كه هه‌ڵمه‌تێكی گوماناوی و مشتومڕئامێزی بۆ له‌ناوبردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستپێكردووه، نزیكه‌ی 240 هه‌زار تاوانی كوشتنی تۆمار كردووه.