كۆڕبه‌ندی خێزانی بارمته ئیسرائیلییه‌كان كوژرانی بارمته‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نێت

K24 – هەولێر:
كۆڕبه‌ندی خێزانی بارمته ئیسرائیلییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی كیبۆتس بهئیری كشتوكاڵی له‌نێوان سنووره‌كانی ئیسرائیل و غه‌ززه كوژرانی بارمته‌یه‌كی ئیسرائیلی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) كۆڕبه‌ندی خێزانی بارمته ئیسرائیلییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی كیبۆتس بهئیری له راگه‌یه‌ندراوێكدا كوژیانی ساهار بارووخی ته‌مه‌ن 25 ساڵی راگه‌یاند، كه له هێرشه‌كانی حه‌ماسدا له 7ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ بۆ سه‌ر ئیسرائیل به بارمته گیرابوو.
كۆڕبه‌ندی خێزانی بارمته ئیسرائیلییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی كیبۆتس بهئیری ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌یدان برای ساهار به هه‌مان شێوه له هێرشه‌كانی 7ـی تشرینی یه‌كه‌مدا كوژرابوو.
روونیشكراوه‌ته‌وه، داوا له حكومه‌تی ئیسرائیل ده‌كه‌ن ته‌رمه‌كه‌ی ساهار له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته رفێندراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ی كیبۆتس بهئیری ته‌نیا پێنج كلیۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی سنووره‌كانی غه‌ززه‌وه دووره و له 7ـی تشرینی یه‌كه‌مدا كه‌وته به‌ر هێرشی چه‌كدارانی حه‌ماس و له ئه‌نجامدا 80 كه‌س له دانیشتووانه‌كه‌ی كوژران.