شا چارڵز وێنەیەکی تایبەتی دەستنیشانکردووە بۆ سەر کارتی پیرۆزبایی کریسمس

K24 - هەولێر
رۆژی شەممە، 9-12-2023، کۆشکی باکینگهام رایگەیاند، وێنەیەکی شا چارڵز و شاژنە کامیلای بەریتانیا دوای لەسەر کردنی تاجە گوڵینەیان لە کۆشکی باکینگهام هەڵبژێردرا بۆ سەر کارتی کریسمس و پیرۆزباییکردن لە خەڵک.
شا چارڵز لە مانگی ئایاردا، دوای هەشت مانگ لە وەرگرتنی تەختی پاشایەتی، لە مەراسیمێکی رێزلێناندا کە لە وێستمینستەر ئابی لە لەندەن بەڕێوەچوو، تاجی پاشای لەسەر دانرا، هەروەها کامیلا، هاوسەری دووەمی شا چارڵزیش تاجی شاژنی لەسەر دانرا.
وێنەی چارڵز گیراوە کە تاجە گوڵینەی شاهانەی لەسەرە و کامیلاش تاجە گوڵینەی شاژنە ماری لەسەرە و هەردووکیان جل و بەرگی فەرمیشیان لەبەردا بووە.
کۆشکی بالینگهام رایگەیاندووە، وێنەکە لەلایەن هوگۆ بێرناندەوە لە ژووری تەختی پاشایەتی گیراوە.