بەهۆی زریانەوە لە ئەمەریکا شەش کەس گیانی لەدەستدا
K24 – هەولێر
سەرۆکی شارەوانی ناشڤێل راگەیاند، بەهۆی زریان و باوە لە ویلایەتی تێنسیی لە ئەمەریکا، شەش کەس گیانی لەدەستدا.
فرێدی ئۆکۆنێڵ، سەرۆکی شارەوانی ناشڤیل بە واشنتن پۆستی راگەیاندووە، بەهۆی زریان و باوە لە ویلایەتی تێنسیی لە ئەمەریکا، شەش کەس گیانی لەدەستدا.
گوتیشی: زریانەکە زیانێکی زۆری بە ناشڤیل گەیاندووە و چەندین باڵەخانە و خانووی رووخاندووە و زیاتر لە 250 هەزار کەس بێ کارەبا ماونەتەوە.
سەرۆکی شارەوانی ناشڤیل راشیگەیاند، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا لەو ناوچەیە، فەرمانگەی خزمەتگوزارییەاکنی کەشوهەوای نیشتمانی ئەمەریکا، باری لەناکاوی راگەیاندووە، چونکە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو زریانی لەم شێوەیە بوونی نەبووە.
زیاتر لە 25 هەزار كورد لە ناشڤێل دەژین، لە دەستەخوشكبوونی هەولێر و ناشڤیل سوودمەندی یەكەم هاووڵاتییانە، جگە لەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش دەباتە قۆناغێكی دیکە.
رۆژی 20/5/2023 شاندێکی باڵای شاری ناشفێل بە سەرۆکایەی جۆن کوپەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و بۆرد و سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشفێل سەردانى شارى هەولێریان کرد و دواى دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگارى هەولێر و کۆتاییهاتنى سەردانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەخت و گەڕانەوەیان بۆ ئەمەریکا، ئەنجوومەنی شارەوانیی شارەکەیان بە زۆرینەی دەنگ، شاری هەولێری وەك دەستەخوشك پەسەند كرد.
ئا: لاڤین عومەر