بارزان ئه‌كره‌م مه‌نتك: فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی بۆ كاره‌كانی كردووه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك و ستافی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان و پشتگیرییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، داهاتی رێكخراوه‌كان و ئاستی چالاكییه‌كانیان به‌رزبووه‌ته‌وه.
بارزان ئەکرەم مەنتك سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رێکخراوە ناحکومییەکان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، داهاتی رێكخراوه ناحكومییه‌كان به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك و ستافی فه‌رمانگه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی 2021 و 2022 به‌هۆی پشتگیرییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكوومییه‌كان رۆڵی له ئاراسته‌كردنی رێكخراوه‌كان هه‌یه و جیا له‌وه‌ش ده‌ستی كاری ناوخۆیی له رێكخراوه‌كاندا زیادكردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، فه‌رمانگه‌كه‌یان چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی بۆ كاره‌كانی كردووه.
پێشتریش سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان رایگه‌یاندبوو، "بەھۆی ستراتیژیەتی کابینەی نۆیەم و پاڵپشتی سەرۆکوەزیران لە ماوەی دوو ساڵی دەست بەکاربوونمان، دەیان چالاکی ستراتیژی و گرنگ لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراون".
هه‌روه‌ها گوتبوشی: بەھۆی چاکسازیەکانی کابینەی نۆییەم خەرجی رێکخراوەکان لە ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022 زیاتر لە 50 ملیار‌و 56 ملیۆن دینار بووە و ژمارەیەک رێکخراویش بەھۆی سپیکردنەوەی پارە دراونەتە دادگا فەرمانگەکەش پلانی کارکردنی داھاتووشیان روبەروبونەوەی ماددی ھۆشبەرو بیری توندرەوی و توندوتیژی خێزانی دەبێت.