شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

K24 – هەولێر:

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی گەیشتنە بەغدا.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (10ـی کانوونی یەکەمی 2023) شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغداد.

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەکان.