سه‌رۆكی لیستی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك: پارتی سه‌ده‌یه‌كه بۆ كه‌ركووك ده‌جه‌نگێت
K24 – هەولێر:
له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی دیبه‌یتی هه‌ڵبژاردن، كه ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـه‌وه پێشكه‌شی ده‌كات، ژماره‌یه‌ك پرسیار ئاراسته‌ی چه‌ندین كاندید و به‌رپرسی پارتی له‌باره‌ی داهاتووی كه‌ركووك و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌و شاره له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاره‌وه ئاراسته كرا.
سه‌ره‌تا لیزا فەلەکەددین کاکەیی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك له رووی پێكهاته و جوگرافیاوه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، جیا له‌وه‌ش زیاتر له 18 ساڵه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌كراوه، كه له‌و ماوه‌یه‌دا گۆڕانكارییه‌كی زۆر روویداوه.
لیزا فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و یاسایه‌ی كه پێشتر له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی پێوه ئه‌نجام ده‌درا، له‌گه‌ڵ یاسای ئێستا جیاوازه، جیا له‌وه‌ش پرۆسه‌ی ته‌عریب له كه‌ركووك زیادیكردووه، بۆیه پارتی پێیوایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسسازه.
كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پارێزگاره‌ی كه ئێستا له كه‌ركووك هه‌یه، سه‌پێندراوه و به ویستی كه‌ركووكییه‌كان دانه‌ندراوه.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه نه‌خشه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركووك ده‌گۆڕن و گوتی: "پێویسته له 18ـی 12، ئه‌وانه‌ی بڕوای ته‌واویان به به‌رنامه و پلانه‌كانی پارتی هه‌یه، ده‌نگ به پارتی بده‌ن".
گوتیشی: هه‌نگاوه زه‌حمه‌ته‌كه بۆ ئێمه دوای هه‌ڵبژاردنه، كه ئه‌ویش ئه‌نجامدانی ته‌وافقی سیاسییه، كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لیسته كوردییه‌كان ته‌وافق ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌عریبه‌ی هه‌یه له كه‌ركووك بیوه‌ستێنین.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی پێش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، پێویسته ده‌نگ به لیستی 197ـی پارتی بده‌ین.
یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ده‌یسه‌لمێنین كه دوای ده‌رچوونی كاندیدانی پارتی به رۆحیه‌تی گه‌رمه‌وه به‌ره‌و پیری خه‌ڵكی خۆمان له كه‌ركووك ده‌چین و هه‌موو ئه‌و ناخۆشیانه‌ی كه به‌سه‌ر كه‌ركووكییه‌كاندا له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر هات، له‌بیریان به‌رینه‌وه".
دواتر حه‌سه‌ن مه‌جید سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك رایگه‌یاند، بێگومان پارتی به پرۆژه و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركووك و به ئیراده‌یه‌كی به‌رزه‌وه كارده‌كه‌ین، ئێمه وه‌ك لیستی 197ـی پارتی له كه‌ركووك ئومێدمان به كه‌ركووكییه‌كان به‌رزه وهه‌روه‌ها ئومێدمان به‌وه‌یه كه ئه‌و پارێزگاره‌ی ئێستا له پۆسته‌كه‌یدایه بیگۆڕین پارێزگارێكی كورد له شوێنی دابندرێت.
سه‌رۆكی لیستی پارتی له كه‌ركووك راشیگه‌یاند، پارتی و خودی بارزانی نه‌مر روانینێكی تایبه‌تیان بۆ كه‌ركووك هه‌بووه و شۆڕشێكی مه‌زنی كردووه‌ته قوربانی ئه‌و شاره و هه‌میشه له ستراتیژییه‌تی پارتی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه.
روونیشیكرده‌وه، نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه پارتی بۆ كه‌ركووك جه‌نگاوه و سه‌قامگیرییه‌كی رێكخراوه‌ییمان له‌و شاره هه‌یه و پشئه‌ستوورین به خه‌ڵكی كه‌ركووك.
ده‌شڵێت: "كه‌ركووك له مه‌داری خۆی ده‌رچووه، ده‌بێت بیگه‌ڕێنینه‌وه ئاراسته‌ی خۆی".
له‌باره‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌و كاندیده رایگه‌یاند، له دوای هێرشه‌كانی داعش، خراپترین شت كه به‌سه‌ر كه‌ركووكییه‌كانه‌وه هاتبێت، 16ـی ئۆكتۆبه‌ره، كه برینێكه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان، بۆیه ئێمه وه‌كو پارتی ئه‌و ته‌عریبه‌ی كه له دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌كرێت، له رێگه‌ی لیست و تیمه‌كه‌مانه‌وه بیوه‌ستێنین.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه خالید مه‌ولوود كاندیدی حزبی ئیسلامی عێراق له‌نێو لیستی پارتی 197، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌رنامه‌كه‌ی لیستی پارتی له خزمه‌تی دانیشتوانی شاری كه‌ركووكه، یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه له لیستی 197ـی پارتیدا هه‌یه، پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و یه‌كتر قبوڵكردنه، كه ئه‌م گوتارانه له قازانجی دانیشتوانی شاری كه‌ركووكه، چونكه كه‌ركووك فره مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه و ده‌بێت له‌و خاڵه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، كه هه‌میشه سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكید له‌و پره‌نسیپانه ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاهه‌نگ ئه‌نوه‌ر جه‌باری كاندیدی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌ربچین، یه‌كه‌م كار كه ئه‌نجامی بده‌ین، گۆڕینی نه‌خشه‌ی ئیداری ئه‌م شاره‌یه به لابردنی پارێزگاری ئێستای و پاشان نه‌هێشتنی ئه‌و حوكمه عه‌سكه‌رتارییه‌ته‌ی له‌و شاره بوونی هه‌یه، دۆسییه‌ی ئه‌منی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان، هه‌روه‌ها زۆركردنی ژماره‌ی پۆلیسی كورد، وه‌ك پێكهاته‌ی زۆرینه‌ی ئه‌م شاره.
گوتیشی: جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌وی و زاری جووتیارانی كورد و له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی ئه‌و شاره و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له كاره‌كانی ئێمه‌دا ده‌بێت.
سورا محه‌ممه‌د هاشم كاندیدی پارتی له پارێزگای كه‌ركووك هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، لیستی پارتی لیستی پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قبوڵكردنه.
پاشان بێریڤان ئه‌مین زه‌نگه‌نه كاندیدی پارتی له شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئامانجی من دوای ده‌رچوونم داكۆكیكردنه له شاری كه‌ركووك و وێڕای گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركووك و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكار بۆ گه‌نجانمان.
وا بڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کێبڕکێ دەکەن، چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن، لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.