ماجید شنگالی: بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان سووننه‌كانی عێراق ناكۆكن

K24 – هەولێر:
تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیستحقاقی پێكهاته‌ی سووننه‌یه، به‌داخه‌وه سووننه‌كانیش له‌نێو یه‌كتری بۆ دیاریكردنی ئه‌و پۆسته ناكۆكن.
دكتۆر ماجید شنگالی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌نێو ته‌واوی پێكهاته سیاسییه‌كانی عێراق ناكۆكی هه‌یه، ناكۆكییه‌كانی نێوان پێكهاته‌ی سووننه له‌هه‌موویان خراپتره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتی دیاریكردنی به‌ربژێرێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ناكۆكی كه‌وته نێو سووننه‌كانه‌وه، به‌و پێوه‌ره‌وه دروستبوونی هه‌رێمێكی سووننه مه‌زهه‌بیش له عێراق كارێكی ئه‌سته‌مه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دۆخی سووننه‌كان له عێراق زۆر خراپه و زۆری ژماره‌ی به‌ربژێره‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ناكۆكییه‌كانی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی به روونی دیارخست.
رۆژی (13ـی کانوونی یەکەمی 2023) پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌دات.
رۆژی (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایه‌وه، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لەماوەی رابردوو لە نێوانیاندا روویاندا.
لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە بۆ دوورخستنەوەی حەلبووسی لە پۆستەکەی، لایەنە سوننەکانی عێراق لە گفتوگۆدان بۆ دیاریکردنی جێگرەوەیەک بۆ محەممەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە بەرکەوتەی هەڵبژاردنی ئەو پێکهاتەیەیە.
رۆژی (21ـی تشرینی دووەمی 2023) خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق، سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە كە ئەو پۆستە لە ئیستحقاقی پێكهاتەی سوننەیە و هەر كاندیدێك كە بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت پێویستە كۆدەنگی یان رەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سووننەكانی ناو پەرلەمانی عێراقی لەسەر بێت.
هەروەها رۆژی (17ـی تشرینی دووەمی 2023) محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدووم لەمیانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەیامێکی ئاراستەی لایەنگران و دەنگدەرانی کرد و رایگەیاند، پابەندی یاسا و دەستوور دەبن و رێگەنادەن هیچ کەسێک پێشێلی یاسا و دەستوور و ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕوومان دەبێتەوە گەورەن و هەڵبژاردنی ئەم کاتەش پەیامێکی روونە بەڵام دەنگمان هەر بەرز دەمێنێتەوە".