ئانۆ جه‌وهه‌ر: ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵی دژی كورسی كۆتا بڕیاریدا، ده‌نگمان ده‌گه‌یه‌نینه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
"سه‌رۆك بارزانی پێداگیربووه له هه‌بوونی كورسی كۆتا، هه‌میشه پاڵپشتی پێكهاته‌كان بووه"

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامورابی كریستیانه‌كان، تایبه‌ت به پرسی كورسی كۆتا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌و داوایه‌ی كه لایه‌نێكی سیاسی پێشكه‌شی دادگای فیدراڵی عێراقی كردووه، شاندێك له ئێمه و برا توركمانه‌كان سه‌ردانی باره‌گای دادگای فیدراڵیمان له به‌غدا كرد، ته‌واوی پرسه‌كه‌مان بۆ ئه‌وان شیكرده‌وه، پێمان راگه‌یاندن: "ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌یه ره‌نج و خه‌باتی ده‌یان ساڵ خه‌باته". گوتیشی: "ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵی عێراق دژی كورسی كۆتا بڕیاریدا، په‌نا بۆ رێگه دیموكراسییه‌كان ده‌به‌ین و ده‌نگمان ده‌گه‌یه‌نینه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان".
ئانۆ جەوهەر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامورابی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، چه‌سپاندنی كورسی كۆتا بووه‌ته عورفێك له كوردستان، كه پێنج كورسی بۆ برا توركمانه‌كان، شه‌ش كورسی بۆ كریستیانه‌كان كه پێنج كورسییان بۆ (كلدان و سریان و ئاشوورییه‌كان) و كورسییه‌ك بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پرسی كورسی كۆتاكان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی یه‌ك بازنه بێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به چه‌ند بازنه‌یه‌ك، تاكو بكرێت به ده‌ستكه‌وتی حزبی.
ده‌شڵێت: "كورد له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به یه‌كسانی دابه‌شبوونه، له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ی كلدان، سریان، ئاشووری، ئه‌رمه‌ن و توركمان به یه‌كسانی دابه‌ش نه‌بووینه، نابێت كورسی كۆتا بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كاربهێندرێت".
ئانۆ جه‌وهه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر دادگای فیدراڵی عێراق دژی كورسی كۆتا بڕیاریدا، ئێمه په‌نا بۆ رێگه دیموكراسییه‌كان ده‌به‌ین، ده‌نگمان ده‌گه‌یه‌نینه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی ئازاد.
له‌باره‌ی پاڵپشتییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئانۆ جه‌وهه‌ر ده‌ڵێت: هه‌ر له سه‌ره‌تای دانانی یه‌كه‌مین یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی پێداگیربووه له هه‌بوونی كورسی كۆتا، هه‌میشه پاڵپشتی پێكهاته‌كان بووه.
لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى سكاڵا لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له دادگای فیدراڵی عێراق تۆمارکراون، کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.
بەگوێرەى مادەى 36ـی یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، پێنج کورسیی کۆتا لە پەرلەمانى کوردستان بۆ کلدان، سریان و ئاشووری تەرخان دەکرێن، لەگەڵ یەک کورسی بۆ پێکهاتەى ئەرمەن، هەروەها پێنج کورسی بۆ تورکمانەکان.
ساڵی 1992 یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. ساڵی 2004 یاسای هەڵبژاردن هەموارکرایەوە و ماددەی نۆیەمی یاساکە کە باسی لەوە دەکرد "هەرێمی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی هەڵبژاردن پێک‌بێت" لابرا و هەرێمی کوردستان هەمووی کرایە یەک بازنەی هەڵبژاردن.