دیبه‌یتی كوردستان24 سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له نه‌ینه‌وا

K24 – هەولێر:
ماوه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك ماوه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا و یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له نه‌ینه‌وا و چوار كاندیدی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژاردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان و خه‌ڵكی سنووری شاره‌كه به‌شداریان له دیبه‌یتێكی تایبه‌تی كوردستان24 كرد كه له‌لایه‌ن ئیمان سه‌ربازه‌وه پێشكه‌ش كراوه و بۆچوون و دیدگای خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و خزمه‌تكردنی شاره‌كه خستووه‌ته‌ڕوو و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌رنامه‌ی پارتی بریتییه له خزمه‌تكردن، ئاشتی، ئارامی، ئاسایش و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی شاره‌كه.
سیروان رۆژبه‌یانی: پارتی خۆی به خاوه‌نی هه‌موو پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌زانێت
سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، نه‌ینه‌وا له كاتی جه‌نگی رێكخراوی داعشدا زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دۆخی پێشووی بگه‌ڕێته‌وه پێویستی به كات هه‌یه. حكومه‌تی خۆجێیی شاره‌كه كه پارتی دیموكراتی كوردستان هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كییه‌تی، توانیویه‌تی به رێژه‌یه‌كی به‌رز ناوه‌ندی شاره‌كه بۆ دۆخی پێشووی بگه‌ڕێنێته‌وه.
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی به خاوه‌نی هه‌موو پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌زانێت، به‌و مانایه‌ی بوونی پارتی له‌و نه‌ینه‌وا و هه‌ر شوێنێكی دیكه به واته‌ی خزمه‌تكردن و ئاواده‌نی و پاراستنی ئاشتی و ئاسایش، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام رێنمایی كردوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی شاره‌كه و هه‌موو پێكهاته‌كانی بكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه پارتی نین.
سیروان رۆژبه‌یانی داواشی له خه‌ڵكی شنگال و موسڵ كرد بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن. گوتیشی، ئه‌وان به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نێكی نوێ و پێكهێنانی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌ن له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، ئه‌و كات ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شنگال ده‌دات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاری حكومه‌تی فیدڕاڵ له به‌غدا.
نازم هه‌ركی: رێبازی بارزانی و دیدگای سه‌رۆك بارزانی بنه‌مای هه‌ره‌سه‌ره‌كی به‌شداریكردنی پارتییه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
نازم هه‌ركی، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی گه‌وره و به‌هێزی جه‌ماوه‌رییه و له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بنه‌ما به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كه‌ن. جه‌ختیشیكرده‌وه رێبازی بارزانی و دیدگای سه‌رۆك بارزانی بنه‌مای هه‌ره‌سه‌ره‌كی به‌شداریكردنی پارتییه له پڕۆسه‌كه بۆ خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا و پشتئه‌ستووریش به‌و دوو بنه‌مایه متمانه‌ی به خۆی زۆرترین ده‌نگی شاره‌كه به‌ده‌ستبهێنێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناو سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا و ده‌وروبه‌ری، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر زیادبوونی ده‌نگه‌كانی پارتی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به‌تایبه‌ت كه جه‌ماوه‌رێكی زۆر پێشوازی له كردنه‌وه‌ی باره‌گاكان كردووه و رۆژانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
نازم هه‌ركی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه به‌تایبه‌تی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان و هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌خۆگرتووه، بووه‌ته عێراقێكی بچووك، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایش و ئابووری و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له‌م دیدگایه‌شه‌وه پارتی گرانایی خۆی خستوووه‌ته سه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌و شاره و مه‌به‌ستیه‌تی نموونه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاره‌كه بگوازێته‌وه و ئاشتی و ئاسایشی ئه‌و شاره له‌نێوان پێكهاته‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
جه‌میل سفوك: خزمه‌تێكی زۆری شنگال ده‌كه‌ین
جه‌میل سفوك، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد به له‌خۆگرتنی ئاواره ئێزدییه‌كانی شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی موسڵ و عێراق به‌گشتی. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا به ده‌رچوونیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان دڵنیایی به جه‌ماوه‌ر به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی شنگال و ئێزدییه‌كان ده‌ده‌ن خزمه‌تێكی زۆرتریان بكه‌ن.
جه‌میل سفوك به پێویستیشی زانی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شنگال جێبه‌جێ بكرێت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می هه‌ڵبگیرێن و قه‌ره‌بووی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكرێته‌وه له هه‌ردوو رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه، له‌وانه‌ش قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و دامه‌زراندنی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت. دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌وان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌ن هه‌ر جۆره خزمه‌تێكی خه‌ڵكی شنگال و موسڵ بكه‌ن له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ره‌شید حوسێن: مه‌به‌ستیه‌تی پێكهاته‌كان خۆیان ئیداره‌ی خۆیان بده‌ن
ره‌شید حوسێن قاسم، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه پارتی له هه‌موو هه‌ڵبژاردن و بۆنه گشتی و تایبه‌تییه‌كاندا بایه‌خێكی زۆر به ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كان ده‌دات و ئامانجیه‌تی رۆڵی خۆیان له پڕۆسه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بگێڕن. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، پارتی مه‌به‌ستیه‌تی پێكهاته‌كان ئه‌مجاره خۆیان ئیداره‌ی خۆیان بده‌ن به‌تایبه‌تی له سنووری نه‌ینه‌وادا ده‌یه‌وێت ئێزدییه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه ببنه خاوه‌نی كورسی و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان.
فارس بریفكانی: كار ده‌كه‌ین بۆ هێنانه‌ئارای سیسته‌مێكی تایبه‌ت به ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تی له نه‌ینه‌وا
فارس بریفكانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه به‌تایبه‌ت له كۆی 21ـی وه‌زاره‌تی حكومه‌تی فیدڕاڵی، 18 پارێزگا ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان گواستووه‌ته‌وه، واتا پارێزگاكان توانای بڕیاردانیان له پێشكه‌شكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كاندا هه‌یه له هه‌ر پارێزگایه‌كدا.
فارس بریفكانی روونیشیكرده‌وه، كار ده‌كه‌ن بۆ هێنانه‌ئارای سیسته‌مێكی تایبه‌ت به ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای نه‌ینه‌وا و وه‌ك بیمه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن، نه‌خاسمه كه چینێكی زۆری شاره‌كه هه‌ژارن و پێویستیان به سیسته‌مێكی له‌م شێوه‌یه هه‌یه.
ئه‌حمه‌د كیكی: پارتی به كرده‌یی كاری له‌سه‌ر سه‌رخستنی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان كردووه
ئه‌حمه‌د كیكی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌وه كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی تیۆریدا باس له به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كاندا ناكات، به‌ڵكوو ئه‌مه‌ی به كرده‌یی كردووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نموونه‌ی به‌وه هێناوه پارتی 52 كاندیدی له پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌یه، كه كاندیده‌كان نوێنه‌رانی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانن و هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ناو لیسته‌كه‌ی پارتیدا نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كه‌ی خۆی ده‌كات.
ئه‌و كاندیده‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر بتوانن زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ده‌ستببهێنن، كار ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ شاره‌كه و ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرتووه. روونیشیكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و ئایینده‌ی شنگال و هه‌ر شوێنكی دیكه‌ی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا بدات.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 26 کورسی پێکهاتووە کە حەوت کورسییان کۆتای ئافرەتانە، لەگەڵ بوونی سێ کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکانی ئێزدی، شەبەک و کریستیانەکان کە کۆی گشتی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەبێتە 29 کورسی.
وابڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە لە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
رۆژی (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پێنج هەزار و 915 کاندید کێبڕکێ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن کە چوار هەزار و 258 کاندیدیان لە رەگەزی نێرن و هەزار و 657 کاندیدیش لە رەگەزی مێن و لەمیانی پرۆسەی وردبینیکردن و بەدواداچوون، 357 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.