کەشناسی: لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت

K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 12/12/2023 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە دهۆک و ناوچە شاخاویەکان، لە کاتەکانی شەودا نمە باران درێژ دەبێتەوە بۆ سەنتەری شارەکان و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری بارانبارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی لەگەڵ بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان، هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى