ئیسرائیل: به‌یروت هه‌مان چاره‌نووسی غه‌ززه‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر حزبوڵڵا بڕیاری شه‌ڕ بدات

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌توانین غه‌ززه بكه‌ین به به‌هه‌شت، پاش ئه‌وه‌ی له "تیرۆریستان" پاكی بكه‌ینه‌وه.
ئۆڤیر جهندلمان گوته‌بێژی حكومه‌تی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) رایگه‌یاند، به‌یروت هه‌مان چاره‌نووسی غه‌ززه‌ی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حزبوڵڵا بڕیاری شه‌ڕ بدات.
روونیشیكرده‌وه، "زۆربه‌ی لوبنانییه‌كان شه‌ڕیان ناوێت، هه‌موو كارێك بۆ پارێزگاریكردن له هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ین". جه‌ختیشیكرده‌وه، "قبوڵ ناكه‌ین سوپایه‌كی تیرۆریست نه له باكوور، نه له باشووری وڵاته‌كه‌مان بوونی هه‌بێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، ئازادكردنی بارمته‌كان، ماوه‌ی جه‌نگی غه‌ززه كورت ده‌كاته‌وه.
گوتیشی: "ده‌توانین غه‌ززه بكه‌ین به به‌هه‌شت، دوای ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌ستی "تیرۆریستانی حه‌ماس" ئازادی بكه‌ین.
ده‌شڵێت: "هاوكارییه مرۆییه‌كان ته‌نیا له ده‌روازه‌ی ره‌فه‌حه‌وه بۆ غه‌ززه ده‌نێردرێت، نه‌وه‌ك له رێگه‌ی سنووره‌كانی ئیسرائیل".
گوته‌بێژی حكومه‌تی ئیسرائیل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌به‌رده‌م حه‌ماس دوو بژارده هه‌ن، یان مردن، یانیش خۆڕاده‌ستكردن.
ئۆڤیر جهندلمان باسی له‌وه‌شكرد، حه‌ماس هاوكارییه مرۆییه‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ك تاڵان ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس نه‌بوایه، جه‌نگ له غه‌ززه هه‌ڵنه‌ده‌گیرسا و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی غه‌ززه به‌هۆی حه‌ماسه‌وه‌یه.
رۆژی 07ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل. لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و هەزارانی دیکەش برینداربوون. هەر لەو رۆژەدا، 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، زیاتر لە 18هەزار هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.