هۆشداری دەدرێتە ئەو كه‌س و کۆمپانیایانەی كه مۆڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی عومره‌كارانیان بۆ سعوودییە نییه

K24 – هەولێر:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره رایگەیاند، هه‌موو ئه‌و كه‌س و کۆمپانیایانەی كه مۆڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی عومره‌كارانیان بۆ سعوودییە نییه و رۆژانه له تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان بانگه‌شه‌ی بردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ ئەو وڵاتە، با به‌زووترین كات واز له‌و كاره بهێنن به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە (12ـی کانوونی یەکەمی 2023) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره، لەمیانەی راگەیەندراوێکدا هۆشدارییەکی توند دەداتە هەموو ئەو کەس و کۆمپانیایانەی کە مۆڵەتی گواستنەوەی عومرەکارانیان نییە بۆ سعوودییە و دەڵێت: ئەوانەی کە رۆژانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی بردنی خەڵک بۆ سعوودییە دەکەن و مۆڵەتیان نییە با بەزووترین کات واز لەو کارە بهێنن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەکرێنەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هەروەها هاتووە، ئه‌گه‌رچی پێشتریش به‌ڵێنامه به به‌شێك له‌و كه‌سانه پڕكراوه‌ته‌وه و كه ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد و به‌ڵام له‌ئه‌مڕۆوه هه‌ر كه‌سێك به‌بێ هه‌بوونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای حه‌ج و عومره هه‌ڵبستێت به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران بۆ سعوودییە راسته‌وخۆ داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره، هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانێك سه‌فه‌ری عومره نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە نه‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه له كاتی تووشبوونیان به هه‌ر كێشه و گرفتێك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به‌رپرسیار نابێت و خۆیان به‌رپرسیارده‌بن.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە ئه‌و كه‌سانەش ئاگادارده‌كاته‌وه كه له ژێر ناوی مامۆستایانی ئایینی هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران و ئاماژە بەوەدەکات، لێره به‌دواوه نابێت ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی بازرگانی و بردنی خه‌ڵك بۆ عومره به‌كاربهێنن به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره، لە درێژەی هۆشداریەکانیشی ئەوەشی خستەڕوو، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك عومره‌كار له سعوودییه گه‌شتی (تائیف و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده)ـیان پێ بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وە لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێرییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.