عه‌بدولخالق بابیری: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و پێویست ده‌كات كورد جێی خۆی بكاته‌وه
K24 – هەولێر:
نووسه‌رێك پێی وایه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و جیۆپۆله‌تیكی و هاوكات به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیی و بایه‌خداره. ده‌شڵێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و پێویست ده‌كات كورد جێی خۆی بكاته‌وه.
عه‌بدولخالق بابیری، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار له وتارێكی تایبه‌ت به كوردستان24 ئاماژه به‌وه ده‌كات، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و جیۆپۆله‌تیكی و هاوكات به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به فره‌ییی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیی و گرنگه نه‌خاسمه كه وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵێك پرس و ره‌هه‌ندی دیكه‌یه.
عه‌بدولخالق بابیری پێی وایه یه‌ده‌گی نه‌وت و غاز زۆربه‌ی ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وڵاتانی كه‌نداو، سعوودیه، ئێران، ده‌ریای قه‌زوین، ئێران، عێراق و كوردستان خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و یه‌ده‌گه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن.
بابیری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندی و بایه‌خی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌ر سێ كیشوه‌ری ئاسیا، ئه‌فریقا و ئه‌وروپا به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات.
نووسه‌ر تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو سیاسه‌تی ناوه‌ندی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بووه، كه یه‌كێكیان ئه‌مه‌ریكا و هاوپهیمانهكانین و به‌یه‌كه‌وه گوتارێكی وێكچوو و هاوبه‌شیان هه‌یه كه ئاراسته‌ی ناوچه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌وی دیكه‌یان سیاسه‌تی رووسیا، چین و ئێرانه و به‌یه‌كه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
عه‌بدولخالق بابیری بۆچوونی وایه له كۆتاییدا ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له‌م نێوه‌نده‌دا پێویست ده‌كات هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی خۆی بپارێزێت و ئاماده‌كاری بكات بۆ پاراستنی خۆی و هه‌وڵ بدات جێی خۆی له ناو دیزانی نوێی ناوچه‌كه بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێت هه‌رێمی كوردستان هێزی خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو كۆبكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پێی وایه رێكخستنه‌وه و به‌هێزبوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌پێشینه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بێت بۆ قۆناغی داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ی كورد به خه‌ونی سه‌د ساڵه‌ی بگات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی وتاره‌كه، ئێره كلیك بكه.