دانیشتنهكهی سبهینێی پهرلهمانی عێراق بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكێكی نوێ دواخرا

K24 – هەولێر:
پهرلهمانی عێراق رایدهگهیهنێت، دانیشتنی سبهی بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكێكی نوێ دواخرا.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکردووە، بەهۆی نەبوونی کەشێکی گونجاو و سەرقاڵی ئەندامانی پەرلەمان بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە، بڕیاردرا دانیشتنی پەرلەمانی سبەی بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.
ئەمە لە کاتێک دایە بڕیاربوو سبەی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ کۆببێتەوە و چەند ناوێکیش بۆ پۆستەکە کاندید کرابوون.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنی سبەی تەرخانکردبوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، بەڵام تا ئێستا لایەنە سووننەکان لەنێو خۆیاندا لەسەر دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش نەگەیشتونەتە رێککەوتن، ژمارەیەک پەرلەمانتاریش لەدادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکردووە و ئاماژهیان بهوهكردبوو دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان پێچەوانەی پەیرەوی ناوخۆییە و نایاساییە.
نزیکەی مانگێکە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی بۆ لەسەر کارلادانی محەممەد حەلبووسی، کورسی سەرۆکی پەرلەمانی بە بەتاڵی هێشتووەتەوە و ناکۆکییەکانی نێو ماڵی سووننەش بەجۆرێکە، نەیانتوانیوە کاندیدێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە دیاریبکەن.
رۆژی 14 تشرینی دووەم، دادگای فیدراڵی عێراق بەتۆمەتی “ساختەکردنی نووسراوی فەرمی” محەممەد حەلبووسی لەپۆستی سەرۆکی پەرلەمان لابرد.