سه‌در: خۆتان پاك رابگرن و نزیك هه‌ڵبژاردنی گه‌نده‌ڵكاران مه‌بنه‌وه‌

موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در

K24 – هەولێر:

سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در پاكانه‌ بۆ ره‌وته‌كه‌ی ده‌كات و ركابه‌ره‌كانی به‌ ده‌ستپیس و گه‌نده‌ڵ و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش به‌ گاڵته‌جاڕی ناوده‌بات.

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ تۆڕی (ئێكس) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ركابه‌ره‌كانی به‌ ده‌ستپیس و گه‌نده‌ڵ و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش به‌ گاڵته‌جاڕی ناوده‌بات و ده‌ڵێت، ئه‌وان خراپه‌كار و گه‌نده‌ڵن و "خوا گه‌نده‌ڵكاران و خراپه‌كارانی خۆش ناوێت".

سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در هه‌روه‌ها داوا له‌ لایه‌نگران و عێراقییه‌كان ده‌كات خۆیان پاك رابگرن و له‌ "هه‌ڵبژاردنی گه‌نده‌ڵكاران" دوور بكه‌ونه‌وه‌ و هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان و ئاسایش و سه‌قامگیری و رێز و شكۆی عێراق بپارێزن.

لە 13ـی تشرینی دووەمی 2023، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا، داوای لە لایەنگرانی کرد بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن و ئاماژەی بەوەکرد، "بەشدارینەکردنتان لە شەرعییەتی هەڵبژاردنەکە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کەمدەکاتەوە".

ئەم هەڵبژاردنەش دەبێتە یەکەم هەڵبژاردن لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو لە عێراقدا، کە رەوتی سەدر بایکۆتی بکات و بانگەشەی بەشدارینەکردن لە پرۆسەی دەنگدان لە لایەنگران و دەنگدەران بکات.